سەندیکای پارێزەرانی پاریس پێشێلکردنی مافی پاراستنی زیندانیانی ئیمرالی شەرمەزار کرد

سەندیکای پارێزەرانی پاریس نامەیەکی شەرمەزار کردنی ئاراستەی وەزارەتی دادی تورکیا کرد و ڕێگری لە مافەکانی پاراستنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکەی ئیمرالی شەرمەزار کرد.

سیستەمی گۆشەگیری ئیمرالی شەرمەزار کرا

سەندیکای پارێزەرانی پاریس بەیاننامەیەکی نووسراوی سەبارەت بە ڕێگری کردنی مافەکانی پاراستنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکە وەیسی ئاکتاش، حامیلی یڵدرم و عومەر خەیری کۆنار کە لە زیندانی ئەمنی باڵای ئیمرالی گۆشەگیر کراون، بڵاوکردەوە.

سەندیکاکە ڕایگەیاند، له ٢٥ی حوزەیران، له نوسینگەی یاسایی سەدە پارێزەر ڕێزان ساریجایان قبوڵ کردووه و ڕایانگەیاند: "سەندیکای پارێزەرانی پاریس که له لایەن یاریدەدەری سەرۆکی پێشوو ڤینسێنت نیۆرەوه نوێنەرایەتی دەکرێت، له٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤به ئاماده بوونی هاوکارانمان فرانچویس دەیڤیدژیان و دەیڤید ئاندیج، پارێزەری هاوکارمان ڕێزان ساریجا قبوڵ کرا.

بۆ وەزارەتی دادی تورکیا نامەیەکی شەرمەزار کردن نێردرا

دوایین سەردانی پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ ئەنجامدرا. لە ساڵی ٢٠١٥ـەوە تا ئێستا هیچ کۆبوونەوە و دیدارێک لەگەڵ ٣ بەندکراوەکەی تری گرتووخانەی ئیمرالی ئەنجام نەدراوە. بە گشتی ٨ پارێزەری پاراستنی نەیانتوانیوە بە شێوەیەکی حزووری، تەلەفۆن و نووسراو چاویان بە موەکیلەکانیان بکەوێت. بەو بۆنەوە بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بەم ڕێگرییانەکە دژی مافەکانی پاراستن، ئازادییە بنەڕەتییەکان و شکۆی مرۆڤە، هاوکارانمان نامەیەکی شەرمەزارییان ئاراستەی وەزارەتی دادی تورکیا کرد. سەندیکای پارێزەرانی پاریس نیگەرانە لە بارودۆخی ئەو چوار زیندانییەی لە زیندانی دوورگەی ئیمرالی ڕاگیراون و بەشداری چالاکیی شەرمەزارکردنەکە بوون.