سەرۆکوەزیرانی دانیمارک هێرشی کرایەسەر

سەرۆکوەزیرانی دانیمارک مێتێ فێدریکسن لەناوەڕاستی کۆپنهاگ هێرشی کرایەسەر.

سەرۆکوەزیرانی مانیماری مێتێ فێدریکسن لە میانی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی ئەوروپا، لە گۆڕەپانی کولتورڤێت لە ناوەڕاستی کۆپنهاگ هێرشی کرایەسەر.

لە راگەیەندراوێکی فەرمی تەنیا باس دەستگیرکردنی هێرشبەرەکە دەکرێت و ئەوەس خراوەتەڕوو کە سەرۆک وەزیران بە هۆی هێرشەکەوە شۆک بووە.

سەبارەت بە ناسنامەی هێڕشبەرەکە، پاڵنەڕی هێرشەکە، چۆنێتی هێرشەکە و هەروەها ئەوەی کە ئاخۆ فێدریکسن برینداربووە یان نا، هیچ زانیارییەک نەخراوەتەڕوو.

هـ . ب