سەرۆکی کۆمەڵەی دیە لینکە: بەشداریکردن لە ڕێپێوانی ١٧ی شوباتدا زۆر گرنگە

سەرۆکی کۆمەڵەی دیە لینکەی پەڕلەمانی هەرێمی هامبۆرگ جانسو ئۆزدەمیر ئاماژەی بەوەکرد؛ بەشداریکردن لە ڕێپێوانی ناوەندی ١٧ی شوباتدا زۆر گرنگە و وتی: "تورکیا چەقی بەستووە، کیلیلی چارەسەریش تەنها بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالانە".

جانسو ئۆزدەمیر باسی لەوەکرد ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مرۆڤێکی لەو شێوەیە کە ملیۆنان کەس گوێی لێدەگرن و وتی: "بۆیە ڕێپێوانی ١٧ی شوبات گەلێک گرنگە. تورکیا لە دۆخێکی چەقبەستوودایە، کلیلی چارەسەریش تەنها بەڕێز ئۆجالانە. دەوڵەتی تورک ئەمە دەزانێت، هەروەها ئەڵمانیاش ئەمە دەزانێت. بۆیە بەشداریکرنێکی بەهێز دەبێت".

'لەوە تێدەگەین بۆچی دەیانەوێت عەبدوڵا ئۆجالان بێدەنگ بکەن'

جانسو ئۆزدەمیر ئاماژەی بە گۆشەگیری قورسی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و وتی: "کاتێک سەیری شۆڕشی ڕۆژئاوا، بونیادنانی کۆمەڵگا لە ڕۆژئاوا دەبینی، ئەوکاتە لەوە تێگەیین بۆچی هەوڵدانێکی لەم شێوە لە دژی عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدراوە. هەوڵدانێک کە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە. لەوە تێگەین بۆچی خواستیان بێدنگکردنی بەڕێز ئۆجالانە. کاتێک مرۆڤ سەیری گەلان جیهان دەکات، ئەوە دەبێنێت کە عەبدوڵا ئۆجالان وەک فەیلەسوفێک دەبینن".

'سی پی تی ئەرکی خۆی جێبەجێ ناکات'

جانسو ئۆزدەمیر ئەوەی دەستنیشانکرد کە سی پی تی تاوانبارە و ڕۆڵی خۆی ناگێڕێت و وتی: "باسی دۆخی گران و تەندروستی بەڕێز ئۆجالان دەکەین، سەرنج دەخەینە سەر پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، بەڵام سی پی تی بێدەنگە. ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە بەڕێز ئۆجالان دەست و دەنگی ملیۆنان مرۆڤە. هەوڵی ئاستەنگرکردنی ئەمە دەدەن. لەبەر ئەمە بەشداریکردن لە ڕێپێوانی ١٧ی شوبات گەلێک گرنگە، گرنگیەکی تایبەتی بۆ کۆمەڵگا هەیە. چونکە لە تورکیادا دۆخێکی چەقبەستووی هەیە. کلیلی چارەسەری ئەم دۆخەش تەنها بەڕێز ئۆجالانە".

لە درێژەی قسەکانیدا جانسو ئۆزدەمیر باسی لە سیاسەتی دووڕویانەی دەوڵەتی ئەڵمانیا کرد و وتی: "ئەڵمانیا هەم لە ناوخۆ و هەم لەدەرەوە سیاسەتێکی دوڕویانە دەکات. گەلی ئەڵمانیاش ئەمە دەبینن".

هەروەها وتی: "ئەڵمانیا لە ڕوی پێدانی چەکەوە پشتگیری تورکیا دەکات. گەلۆ ئەم چەکانە لە کوێ بەکار دەهێنرێت؟ دەوڵەتی ئەڵمانیا باش دەزانێت کە بە تایبەت لە ڕۆژئاوادا بەکاردەهێنرێت. ئەڵمانیاش باش لەمە ئاگادارە. لە عەفرین هەموومان ئەوەمان بینی".

جانسو ئۆزدەمیر پەیوەست بە دەستوەردان لە ئاڵای یەپەگە، یەپەژە لە چالاکیەکانی ئەڵمانیادا وتی: "ڕێگە و ڕێبازی جیاواز بەکاردەهێنن، ئێستا لە ڕۆژئاوادا گوشار لە کەسەکان دەکرێت و دەڵین 'کاتێک ئێوە لە دەوری کۆمەڵەیەک کۆدەبنەوە کە بەشداری سیاسین، مافی دانیشتن درێژناکەینەوە، بەم شێوە هەوڵی لاوازکردنی ڕێکخستن و تێکۆشانی گەلی کورد دەدەن".