سەرۆکی پێشووی شارەوانی بادەن لە سویسرا سەردانی ستاندی لە بادن کرد

سیاسەتمەداری سویسری گری مولەر لە کانتۆنی ئارگاویێ سەردانی ستاندێکە کە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دانرابوو کرد و داوای لە ڕێکخراوە کوردییەکان لە وڵاتانی ئەوروپا کرد لە دەور یەک کۆببنەوە و تێکۆشان بۆ چارەسەرەی کێشەی کورد بکەن.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد'، کە دۆستانی گەلی کورد لە 10تشرینی یەکەم دەستیان پێکردووە، چالاکییەکان لە سویسرایش بەردەوامن. لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا، بە پێشەنگایەتی ئەندامانی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد (جەدەکە) و ئەنجومەنی ژنانی ڕۆژبین ستاندێکی زانیارییان لە بەردەم وێستگەی شەمەندەفەری ناوەندی لە شاری بادن لە کانتۆنی ئارگاویێ دانا و تراکتیان بڵاو کردەوە.

سەرۆکی پێشووی شارەوانی بادن گری مولر سەردانی ستاندەکەی کرد و وتارێکی کورتی پێشکەش کرد.

مۆلەر وتی: "من لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ دۆسیەی کورد دەکەم، پێشتر لەگەڵ کوردستانیانی چوار پارچە کۆبومەتەوە و بۆچوونی جیاوازم وەرگەتووە، کورد لە دۆسیەکەیدا خاوەن مافە، کورد نابێت قەد متمانەی بە وڵاتانی ئەورووپایی هەبێت. چونکە ئەوان هەمیشە کوردیان بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکارهێناوە، من پشتیوانی کوردم، هەمیشە هەوڵم داوە کورد و سویسری لە یەکتر نزیک بکەمەوە، گفتوگۆ بکەم و چارەسەرێک ببینمەوە، ئەوەندەی من بیبینم لە زۆر وڵاتدا ڕێکخراوی کوردی جیاواز هەیە. بەڕای من پێویستە ئەو ڕێکخراوانە لەدەور یەک کۆببنەوە و ستراتیژی هاوبەش دەست نیشان بکەن، گەورەترین هیوای من ئەوەیە کە کورد یەکگرتوو بن و بە پێکەوە بۆ چارەسەری کێشەی کورد تێکۆشان بکەن.