ستاتۆیی خۆسەری کۆرسیکا ئاشکرا دەبێ

وەزیری ناوخۆی فەرەنسا جیراڵد دارمانین، کۆبوونەیەکی ٤ کاتژمێر و نیو لە گەڵ نوێنەرانی کۆریسکا ئەنجامدا. دارمانین 'پێشنیاریی دەستووری بنەڕەتی'کە 'پێنج هەنگاو لە خۆدەگرێت' پێشکەش بە کۆسیکایەکان کرد.

شەویی دووشەممە کۆبوونەوەیەکی درێژ لە پاریس ئەنجامدرا. جیرالد دارمانین لە دوایی کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند، نوێنەرانی هەڵبژێراوی کۆرسیکا و دەوڵەت بۆ خۆسەری دورگەکە لەسەر ڕەشنووسی ڕیفۆرمی بنەڕەتی دەستور، بەرەو "ڕێکەوتن" دەچن.

بە پێی میدیاکانی فەرەنسا، کۆبونەوەکە لە بینایی وەزارەتی ناوخۆ بۆ ماوەی ٤ کاتژمێر و نیو بەردەوام بووە. وەزیری ناوخۆی فەرەنسا، شەوی دووشەممە لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا 'ڕەشنوسی بنەڕەتی دەستوری' کە '٥ هەنگاوی گرنگ لەخۆدەگرێت' ئاشکراکرد. وەزیری ناوخۆ ئاماژەی بەوەشکردوە، بیرلەوە دەکەنەوە کە لەسەر ئەم بابەتە ڕێککەون.

٥ هەنگاویی گرنگ

خاڵی یەکەم: جێگیرکردنی فەرهەنگ و زمان و تایبەت مەندیکانی کۆرسیکا لە دەستوری بنەڕەتیدا.

خاڵی دووەم: حکومەت خواستی لەسەر ئەوەیە کۆرسیکا یاسا و بەڕێوەبەری خۆیی بە گوێرەیی دۆخی خۆیی هەبێت.

خاڵی سێهەم: ئەرکی یاسایی و ڕێکخستن لەو بوارانەدا کە یاسا دیاریکردوە. دەدرێت بە کۆرسیکا.

خاڵی چوارەم: سەبارەت بە ستاتۆیی نوێ، ڕاوێژ بە کۆرسیکیەکان دەکرێت و پەسەندی بکەن.

خاڵی پێنجەم: لە کۆتاییدا بڕیار لەسەر ئەوە دەرێت کە ڕێفراندۆم بەپێی خواستی ناسیۆنالیستەکانی کۆرسیکایی لەسەر ناونیشانی دەستوری بنەڕەتی بکرێت، یان لە سەر خواستی ئیمانوێل ماکرۆنی سەرککۆمار لە ناو خەڵکدا بەشێوەیەکی ئاسایی ئەنجام بدرێت.