سوپای میانمار کۆنترۆڵی شارێکی ستراتیژیکی لەدەستدا

ئەمڕۆ پێنجشەممە، یەکێتی نەتەوەیی کارێن((KNU، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، سوپای جونتای میانمار بە تەواوی لە شاری میاوادی چووەتە دەرەوە. ئەم شارە لەسەر سنوور، هەڵکەوتووە و گرنگی بازرگانی هەیە لە گەڵ تایلەندا.

پادۆه ساو تاو نی، وتەبێژی یەکێتیی نەتەوەیی کارێن ڕایگەیاند، "دوێنێ شەو سەعات ١٠، ٢٧٥ کەسمان (لە کەتیبەی سوپای میانمار) دەستگیرکرد". تاو نی ڕایگەیاندووە کە نزیکەی ٢٠٠ سەرباز لە پردێک لە شارۆچکەی مای سۆت، سنووری تایلەند لە میوادی پەنایان گرتووە.

میاوادی سێیەم خاڵی دەروازەی سنووری میانمارە و ناوچەیەکی بازرگانییە.

تایلەند سنووری دوو هەزار و ٤٠٠ کیلۆمەتری لەگەڵ میانمار هەیە. دوای کودەتا سەربازییەکەی ساڵی ٢٠٢١ لە دژی حکوومەتی ئاونگ سان سوکی، شەڕی نێوان دەسەڵاتی سەربازی و موخالفی سیاسی لە میانمار شەڕ دەستی پێکرد. لە ماوەی چەند مانگێکدا لە باکور و ڕۆژئاوای وڵات جونتای شکستی هێنا.