سیگوردسۆن: نابێت گۆشەگیری بەردەوام بێت

سەرۆکی پێشووی شارەوانی کۆپنهاگ، ڤیلۆ سیگوردسۆن ڕایگەیاند کە گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەپێی یاسا، ڕێککەوتن و مافە نێودەوڵەتیەکان نییە و ڕایگەیاندووە کە نابێت بەم شێوەیە بەردەوام بێت.

کەمپەین لە دژی گۆشەگیریی

ڤیلۆ سیگوردسۆن، سەرۆکی پێشووی شارەوانی کۆپنهاگ ڕایگەیاند، پێویستە کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنرێت و بانگەشەی ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوام بێت و وتی: "دەبێت بۆ ئازادکردنی بەڕێز ئۆجالان گوشار بخەینە سەر حکوومەتی تورکیا.

ڤیلۆ سیگوردسۆن، سەرۆکی پێشووی شارەوانی کۆپنهاگ کە پشتیوانی لە دەستپێشخەریی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد" دەکات، بۆ ئاژانسی هەوڵی فورات قسەی کرد. سیگوردسۆن ئاماژەی بەوەشکرد، دەوڵەتی تورک سەبارەت بە پرسی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد، کە لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١ــەوە هیچ زانیارییەکی لێیەوە نازانرێت، سەرجەم ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانی پێشێل کردووە. سیگوردسۆن دۆخی ئیمرالیێ بە ئەشکەنجەدان وەسف دەکات و دەڵێت: "ڕێگەنادرێت بنەماڵە و پارێزەرەکانی ببینێت" ئەمە لە ڕاستیدا ئەشکەنجەیە."

سیگوردسۆن سەبارەت بە کاتی مانەوەی زیندانیانی زیندان، نموونەی یەکێتی ئەوروپا و دانیمارکی هێنایەوە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "لە زۆربەی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپادا زۆرترین کاتی مانەوەی زیندانی ١٦ ساڵ زیندانییە. بەڕێز ئۆجالان ٢٥ ساڵە زیندانی کراوە بەبێ ئەوەی دەرفەتی پێدرابێت بۆ ڕاگرتنی شەڕی ناڕەوا دژی گەلی کورد، لەگەڵ حکوومەت و بەرپرسان کۆببێتەوە.

ستانداردەکانی یەکێتی ئەوروپا و ناتۆ

سیگوردسۆن ئاماژەی بەوەدا کە درێژەدان بە گۆشەگیری بەپێی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان نییە و وتی: "تورکیا دەیەوێت ببێتە ئەندامی یەکێتی ئەوروپا و ناتۆ. بۆ پابەندبوون بە یاسا نێودەوڵەتییەکان و مافی مرۆڤ گوشار ناخەنە سەر دەسەڵاتدارانی تورکیا. ئەمە سیاسەتێکی دوولایەنەیە."

پێویستە گوشار بخرێتە سەر حکوومەتی تورکیا

ڤیلۆ سیگوردسۆن بە بیری هێنایەوە کە بەشدارە لە کەمپەینی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد" و وتی: "بەشدار بوون لەو کەمپەینە زۆر کاریگەری دەبێت. هەروەها لە چەندین کۆبوونەوەی بانگەوازیدا بەشداریم کردووە. بەڕای من پێویستە هەڵمەتەکە بەردەوام بێت و لە دادگا و دەسەڵاتدارە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئازادی ئۆجالان کەڵک وەربگرین. نابێت گۆشەگیری بەردەوام بێت، چونکە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان نییە. پێویستە بۆ ئازادکردنی بەڕێز ئۆجالان گوشار بخەینە سەر حکوومەتی تورکیا."