سیناتۆرەکانی باسک پرسیاری "ئیمراڵی"یان لە حکومەتی ئیسپانیا کرد

سیناتۆرەکانی هەرێمی باسک ڕەشنووسی پرسیاریان پێشکەشی حکومەتی مەدرید کرد و تیشکیان خستەسەر ڕەوشی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

لە ڕەشنووسی پرسیارەکەدا کە لەلایەن بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی پارتی سەربەخۆیی باسک، گۆرکا ئێلاجابرێتا دیاز و خۆسۆ ئێسارۆنا ئێلیزۆندۆ پێشکەش کراوە، باس لەوە کراوە، لە ٢٥ ی ئاداری ٢٠٢١ ـەوە پەیوەندی لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پچڕاوە.

سیناتۆرەکان بەگوێرەی خاڵەکانی ١٦٠ و ١٦٩ ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان داوای وەڵامیان لە حکومەت کرد، تیشکیان خستەسەر هەلومەرجی زیندانی ئیمراڵی و گوتیان: "لە ٢٥ ساڵی ڕابردوو لە ئیمراڵی ڕژێمی توندوتیژی هەیە".

داوا لە حکومەت کراوە وەڵامی ئەم پرسیارانە بداتەوە:

- ئاخۆ حکومەت ئاگاداری ڕەوشی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە.

- دیپلۆماسی ئیسپانیا، پەیوەست بە ڕەوشی تەندروستی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە ٢٥ ساڵە لە زیندانی ئیمراڵی بەشێوەیەکی سیاسی زیندانیکراوە، زانیاری هەیە؟