تالیبان چاندنی خەشخاش و بەرهەمهێنانی مادەی هۆشبەری قەدەغە كرد

تالیبان لە بڕیارێکیدا رایگەیاندوە، چاندنی خەشخاش و بەرهەمهێنانی ماددەی هۆشبەر لە وڵاتی ئەفغانستان قەدەغەیە.

بەگوێرەی ئەم بڕیارە بازرگانی و بەرهەمهێنانی هەرچەشنە ماددەی هۆشبەر و هاوشێوەكانی و بەكارهێنانی لەو وڵاتەدا قەدەغە دەكرێت.

هەر بەگوێرەی بڕیارەكەی تالیبان لەگەڵ سەرپێچیكارەكان لەرێگەی دامەزراوە دادوەرییەوەكانەوە هەڵسەوكەوت دەكرێت.

ژ.ت