تامیلیەکان لەبارەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان' کۆنفڕانسی رۆژنامەوانیان سازکرد
لە شاری چێنای هیندستان، سەبارەت بە هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی سازکرا.
لە شاری چێنای هیندستان، سەبارەت بە هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی سازکرا.
کۆنفڕانسە رۆژنامەوانیەکە لە چاننای پرێس کلوب لە پایتەختی ئەیالەتی تامیل نادو چێننای سازکرا و چەندین رێکخراوی تامیلەکان پاڵپشتیان لە چالاکیەکە کرد.
کۆنفڕانسە رۆژنامەوانیەکە سەبارەت بە هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' سازکرا، کە هەڵمەتەکە ١٠ی تشرینی یەکەم لە زیاتر لە ١٠٠ شار دەستیپێکرا.
لە کۆنفڕانسە رۆژنامەوانیەکەدا ١١ کەس وتەیان پێشکەش کرد. لە کۆنفڕانسە رۆژنامەوانیەکەدا داواکرا کە گۆشەگیری لە سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵبگیرێت و بۆ چارەسەری سیاسی دیموکراتیکی پرسی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت.
ئەو رێکخراوانەی لە ژێر چەتری کۆمەڵەی پاڵپشتیی لە ئازادی کورد کۆبوونەوە بەم جۆرەن:
بزوتنەوەی سرودی نیشتمانی تامیل، بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی تامیل، پارتی کۆماری دیموکراتی گەل، پارتی گەلی تامیل دێسا، حکومەتی فرانتەیشناڵ تامیل ئێلام، بەرەی گەلی تامیل نادو، کۆمەڵەی مافە مەدەنییەکانی گەل، کۆمەڵەی لاوانی دیموکراتی گەل، بەرەی گەلی تامیلدێسا، سەنتەری پاراستنی مافەکانی گەل، بەرەی تامیل.
ئەو کەسایەتیانەی لە کۆنفڕانسە رۆژنامەوانیەکەدا وتەیان پێشکەش کرد:
• پ.مانیاراسان (بزوتنەوەی سرودی نیشتمانی تامیل)
• تیاگۆ (بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نیشتمانی تامیل)
• دورایسینگاڤێل (پارتی کۆماری دیموکراتی گەل)
• تامیلنێیان (پارتی گەلی تامیل دێسا)
• پرۆفیسۆر ساراسواتی (حکومەتی نێودەوڵەتی تامیل ئێلام)
• بۆژیلان (بەرەی گەلی تامیل نادو)
• پارێزەر سورێش (کۆمەڵەی مافە مەدەنییەکانی گەل)
• پارێزەر سالێموروگان (کۆمەڵەی لاوانی دیموکراتی گەل)
• ساتیش (بەرەی گەلی تەمیلدێسا)
• جیمراج میڵتۆن (ناوەندی داکۆکی لە مافەکانی گەل)
• جایاپراکاش نارایانان (بەرەی تامیل)