تاڵیبان دوو کەسی لە سێدارە دا

ڕژێمی تاڵیبان دوو پیاوی بە تاوانی کوشتن لە یاریگایەکی تۆپی لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە لە سێدارە دا. ئەنجامدانی لە سێدارەدانەکە بە بەرچاوی هەزاران کەسەوە جێ بەجێکرا.

لە یاریگایەکی تۆپی پێ لە شاری غەزنەی، بە هەزاران کەس کۆبوونەوە بۆ سەیرکردنی لە سێدارەدانی دوو پیاو، کە بە تاوانی کوشتن تاوانباربوون. هێزەکانی ڕژێمی تاڵیبان دەستڕێژی گولە لەو دوو کەسە، لە سێدارە دانەکەیان ئەنجامدا.

فەرمانگەی کولتور و زانیارییەکانی غەزنەی ئاماژەی بەوەکرد؛ لە سێدارە دانەکە بە گوێرەی 'بنەماکانی' شەریعەتی ئیسلام ئەنجامدراوە. بەڵام هیچ زانیارییەک لە بارەی سزادراوەکان و چۆنیەتی تاوانەکانیان بڵاونەکراوەتەوە.

لە نێوان ساڵەکانی ١٩٩٦ و ٢٠٠١دا کە ڕژێمی پێشویی تاڵیبان حوکمڕان بوو، لە سێدارەدانی گەل زۆربوو. سزادراوان بە پێی ئەو تاوانەی کە تۆمەتباربوون پێی، بە بەرد یان چەک دەکوژران.

لە داوای ساڵی ٢٠٢١ ەوە دوو کاری لە سێدارەدان ئەنجام دراوە، کە هەردوکیان تۆمەتباربوون بە کوشتن.

دوایین لە سێدارەدان لە مانگی حوزەیران لە ویلایەتی لاغمان ئەنجامدرا. کەسێک بە تاوانی کوشتنی پێنج کەس بە بەرچاوی هەزاران کەسەوە لە حەوشەی مزگەتێکدا لە سێدارە درا.