تائێستا ئەو هێرشبەرەی لە بروکسەل دوو کەسی کوشتبوو، دەستگیرنەکراوە
دوای فەرانسا کەسێکە لە بروکسەلی پایتەختی بەلجیکا بە چەکی ئۆتۆماتیکی دوو کەسی کوشتبوو، تائێستا دەستگیرنەکراوە.
دوای فەرانسا کەسێکە لە بروکسەلی پایتەختی بەلجیکا بە چەکی ئۆتۆماتیکی دوو کەسی کوشتبوو، تائێستا دەستگیرنەکراوە.
لە ١٦ی تشرینی یەکەم، کاتژمێر ٧:١٥، هێرشێک لە برۆکسەل بە چەکی Ar-١٥ ئەنجامدرا. لەو وێنانەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە بڵاوکرانەوە، دەردەکەوێ کە هێرشبەرەکە چووەتە ناو بینایەکەوە و بەچەک دەستڕێژی گولـلە دەکات.
هێرشەکە لەدژی لایەنگرانی تۆپی پێی سوید ئەنجامدراوە. لە ئەنجامدا ٢لاێنگری تۆپی پێ گیانیان لەدەستدا، و سویدییەکیش بریندار بوو. پاشان هێرشبەرەکە بە وتنی اللەاکبر بە سکۆتەرێک لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵهات.
داواکاری گشتی فیدراڵ لێکۆڵینەوەی لەچواەچێوەی هێرشی تیرۆریستی دەستپێکرد. دەرکەوت کە هێرشبەرەکە بەناوی عەبدەسەلام ل. کە هاوڵاتییەکی تونسییە، بە شێوەیەکی نایاسایی لەو وڵاتە دەژی.
ئەوەش خراوەتەڕوو هێرشبەرەکە لەدایک بووی ساڵی ١٩٧٨ــــــە، لە ساڵی ٢٠١٩ لە بەلجیکا داوای مافی پەنابەری کردووە. دوای هێرشەکە، عەبدوسەلام ل. گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە ٣ سویدی کوشتووە. لە دیمەنێکی تردا دەڵێت "کتێبی خوا هێڵی سوورە و خۆی لەپێناویدا دەکاتە قوربانی". هەروەها هێرشکارەکە پەیوەندی خۆی لەگەڵ چەتەکانی داعش ئاشکرا دەکات.
دەرکەوتووە هێرشکارەکە لە لایان پۆلیسەوە دەناسرێت. ڤینسێنت ڤان کویکنبۆرن لە وەزارەتی داد ئەم ڕاگەیاندراوەی بڵاوکردەوە: "تۆمەتبارەکە لە ساڵی ٢٠١٩ داوای مافی پەنابەری لە وڵاتەکەمان کردووە. بە چالاکییەکەی وەک قاچاخچیەتی بە مرۆڤ، نیشتەجێبوونی نایاسایی وهەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی دەوڵەت دەناسرێت.
ئەمەش دوای ئەوە دێت بەهۆکارێکی نادیار لە ١٣ی تشرینی یەکەمدا لە شاری ئاراس لە فەرەنسا مامۆستایەک کوژرا.