بە دیمەن

تەقە لە دۆناڵد ترامپ کرا؛ ناسنامەی تەقەکەرەکە راگەیەندرا

لە گردبوونەوەیەکی بانگەشەی هەڵبژاردن لە پێنسیلڤانیا تەقە لە دۆناڵد ترامپ کاندیدی کۆمارییەکان کرا و بەسوکی برینداربوو، لە رووداوەکەدا جگە لە تەقەکەرەکە کەسێکی دیکەش کوژرا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

دوای ئەوەی تەقە لە ترامپ کرا، پاسەوانەکانی لە شوێنی گردبوونەوەکە دووریانخستەوە و دواتر پۆلیس تەقەکەرەکەیان کوشت، کە گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵە بەناوی ماتیۆ کروکز.

هاوکات لەو رووبەڕووبوونەوەدا کەسێکی دیکەش کوژرا و دوو کەسیش برینداربوون.

دۆناڵد ترامپ لە پەیامێکدا رایگەیاند، تەنیا بە هۆی فیشەکەکەوە بەشێک لە گوێی رووشاوە. ترامپ دوای ئەوەی چارەسەری بۆکرا، نەخۆشخانەی جێهێشتووە.

جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان هێرشەکەی شەرمەزار کردووە و رایگەیاندووە، "توندوتیژی سیاسی لە ئەمریکا جێگەی نابێتەوە".

هـ. ب