تەقینەوەی گڕکان لە ئەندەنوزیا

ڕۆژی پێج شەممە لە ئەندەنوزیا گڕکانێک تەقیوەتەوە و هۆشیاری دروستبوونی تسۆنامی درا.

لەم بارەیەوە بەرپرسانی ئەو وڵاتە بەردەوامن لە گوستنەوەی خەڵکی نزیک ناوچەی گڕکانەکە. هەروەها لە بارەی دروستبوونی تسۆنامییەوە هۆشدارییان داوە.

هەر بەهۆی ئەو هەورەی لە دەرنجامی تەقینەوەی گڕکانەکەوە دروستبووە، فرۆکەخانەی نێونەتەوەی مانادۆ داخراوە کە بەسەدان کیلۆمەتر دورە لە جێگەی ڕودانی گڕکانەکەوە.