تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە پاکستان ٤٤ کوژراوی لێ کەوتەوە
لە باکوری ڕۆژئاوای پاکستان لە شاری پاختونخوا، تەقینەوەیەکی خۆکوژی گردبوونەوەیەکی سیاسی کردە ئامانج، لە ئەنجامدا ٤٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە باکوری ڕۆژئاوای پاکستان لە شاری پاختونخوا، تەقینەوەیەکی خۆکوژی گردبوونەوەیەکی سیاسی کردە ئامانج، لە ئەنجامدا ٤٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
بەگوێرەی ڕاگەیاندراوی پۆلیسی پاکستان، هێرشە خۆکوژییەکە پێش چەند مانگێک لە هەڵبژاردنەکان گردبوونەوەیەکی سیاسی پارتێکی توندڕەوی ئیسلامی کردۆتە ئامانج، بەهۆیەوە ٤٤ کەس مردوون و نزیکەی ١٠٠ کەس برینداربوون.
هێرشەکە لە هەرێمی باجور لەسەر سنووری ئەفغانستان ڕوویدا، لەمیانی گردبوونەوەیەکی کۆمەڵەی زانایانی ئیسلامی_فەزڵ (JUI_F) کە زیاتر لە ٤٠٠ کەس بەشداربوون.
بزووتنەوەی تاڵیبانی پاکستان هێرشەکەی شەرمەزارکرد و ڕایگەیاند پەیوەندی بە ئەوانەوە نییە.
هەروەها حکومەتی تاڵیبانی ئەفغانستان بە ڕاگەیاندراوێک هێرشەکەی شەرمەزارکرد.
چاوەڕێ دەکرێت لەماوەی دوو هەفتەدا، حکومەتی پاکستان خۆی هەڵوەشێنێتەوە، لەگەڵ هەڵبژاردنە گشتییەکانی ناوەڕاستی مانگی تشرینی دووەم.
تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی نەگرتۆتە ئەستۆ، هەروەها باڵی پاکستانی چەتەکانی داعش هێشتا هیچ ڕاگەیاندراوێکی بڵاونەکردۆتەوە.