تەژەکە-ئە بانگەوازی بۆ بەشداربوون لە گردبوونەوەکەی ١٥ی نیسان کرد

تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە-ئە) بۆ گربوونەوەی ١٥ی نیسان کە لە دژی بێدەنگی سی پی تی ئەنجام دەدرێت، بانگەوازی بەشداریکردنی کرد.

بانگەوازی بۆ گربوونەوەی ١٥ی نیسان

تەژەکە-ئە بەیاننامەیەکی نوسراوی بڵاوکردەوە و داوای لە هەمووانکرد لە دەوری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆببنەوە و لە دژی سیاسەتی لەناوبردن بوەستنەوە.

بەیاننامەکەی ئەژەکە-ئە بەم شێوەیە:

"دەوڵەتی تورکی فاشیست بە سیاسەتی شەڕ لە دژی کوران، هەوڵدەدات گەلێک بتوێنێتەوە، زیاتر لە ٣ ساڵە ڕێبەری ئاپۆی گۆشەگیرکردوە و هەموو بەهاکانی مافی گەردوونی پێشێل دەکات. لای کوردان ئاشکرایە کە هێزەکانی ئەمریکا، وڵاتانی ناتۆ و وڵاتانی ئەوروپی بە بێدەنگیان پشگیری دەدەنە ئەم سیاسەتە.

هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد. کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمەوە بە پشتگیریکردنێکی نێونەتەوەی دەستیپێکردووە، سیاسەتی قڕکردن و شەڕی خستە بەرچاو. یەکانە موخاتیب کە ئاشتی بەرقەرار دەکات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕستدا ڕێبەر ئاپۆ و کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکە. لەمڕۆدا لە پیش هەموویەوە ڕێکخستنەکانی ژنان لە هەر چوارپارچەی کوردستان، بە فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی' بۆ هەموو ڕێکخستنەکانی ژنان لە جیهاندا بووە بە هیوا و هێزی بەرخۆدانی ژن، ڕێکخستن بوون و شەڕی دەرخست. بەم هێزەی ژنانی کورد بە تێکۆشانی ئازادی لە دژی داعش، لە ڕوپەڕی زێڕینی مێژوودا خۆی نوسییەوە.

لەمرۆدا ژنان بە ئایدۆلۆژیایی ڕێبەر ئاپۆوە پەیوەست بە ئازادی، بە جۆشی هێزی جەوهەری خۆیەوە لە ٨ی ئادار و ٢١ی ئاداردا بەدەرکەووت. لە هەڵبژاردنە خۆجییەکانی ٣١ی ئاداردا لە دژیی هەموو جۆرە نادادییەک سەرکەوتنێکی گەورەوی بەدەستهێناو و دەرسێکی مێژووی بە ئاکەپەی فاشیست فێرکرد. ژن لە هەموو دەڤەرێک ئەوە دیاری دەکەن کە ژیانێکی بێ ڕێبەرێتی قبوڵ ناکەن.

لە ١٥ی نیسانیشدا بۆ ئەوەی سی پی تی بیری ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی بێنینەوە، بە پێشەنگایەتی ژنان، کوردان و دۆستەکانیان لە ستراسبۆرگ کۆدەبینەوە. لەو بوارەوە؛ بۆ گردبوونەوەمان لە دەوری ڕێبەرێتی و خاوەنداریکردن لە قۆناغەکە و وەستانەوە لە دژی هەموو جۆرە داگیرکاری و سیاسەتەکانی لەنابردن، بانگەوازی لە هەموو گەلی وڵاتپارێزمان و دۆستەکانمان دەکەین پشتیوانەیەکی گەورەمان بکەن."