تەژەکە-ئەوروپا، جەژنی چوارشەمی سووری پیروز کرد
تەژەکە-ئەوروپا چوارشەمی سووری پیرۆز کرد و سەرنجی خسە سەر پلانەکانی داگیرکاری و سڵاوی لە بەرخۆدانی گەلی ئێزیدی کرد.

تەژەکە-ئەوروپا بە بۆنەی چوارشەمی سوری گەلی ئێزیدی پەیامێکی بڵاوکردەوە. لەم پەیامەدا ڕایگەیاندووە: "گەلی ئێزیدی لە مێژوویاندا ، 78 (فەرمان)کۆمەڵکوژیی بە سەریاندا ئەنجامدراوە، بە درێژایی مێژوو، دەسەڵاتداران ویستوویانە ئەم گەلە ئاسمیلە بکەن، لە بیروباوەڕەکانیان جیایان بکەنەوە و لە زێدی خۆیان دەربەدەریان بکەن". لە ساڵی ٢٠١٤ دیسان بە هێرشەکانی داعش، کۆمەڵکوژییەکی گەورە ڕوویدا و ژمارەیەکی زۆر لە ژنان ڕفێندران یان کۆمەڵکوژ کران. بەڵام گەلی ئێزدی خاکی خۆیان بەجێ نەهێشت، بە پشتیوانی بزووتنەوەی ئازادی کوردستان بەرگریان لە خۆیان کرد و چەتەکانیان تێکشکاند.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا وەها ئاماژە کراوە:
"دەوڵەتی فاشیستی تورک بەردەوام بە پلانی لەناوبردن و نکۆڵی بەرامبەر گەلی کورد نزیک دەبێتەوە و هەرجارەش پەدەکە وەکوو شەریک بەشدارە لە پلانە کۆمەڵکوژییەکانی، ئەو کۆمەڵکوژییانەی کە لە دژی گەلی ئێزیدی ئەنجام دراون، هەروەها دەرئەنجامی ئەو سیاسەتانەن، گەلی ئێزیدی ڕێگەی بەو گوشارانە نەداوە و تەسلیم نەبووە و هێزی بەرگری خۆیان پەرەپێدا و باوەڕی خۆیان پاراست و لە هەمان کاتدا، خۆبەڕێوەبەری شەنگالیان بنیاتنا.