وەزیری بەرگریی بەریتانیا دەستی لەکارکێشایەوە
بێن واڵاس وەزیری بەرگریی بەریتانیا, نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکێش بە سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە کرد و ئەویش قبووڵی کرد.
بێن واڵاس وەزیری بەرگریی بەریتانیا, نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکێش بە سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە کرد و ئەویش قبووڵی کرد.
ئەمرۆ پێنجشەممە، ٣١ی ئاب، بێن واڵاس دوای زیاتر لە چوار ساڵ مانەوە وەکو وەزیری بەرگریی شانەشینی بەریتانیا، نامەی دەستلەکارکیشانەوەی پێشکەش بە سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەی کرد.
بێن واڵاس لە ساڵی ١٩٧٠ لە دایکبووە، وە لە ساڵی ٢٠١٩وە پۆستی وەزیری بەرگریی بەریتانیای پێسپێردراوە، جێگای ئاماژەیە پێشتریش ناوبراو لەنێوان ساڵەکانی ٢٠١٦ بۆ ٢٠١٩، وەزیری دەوڵەت بووە بۆ کاروباری ئاسایش.
جێگای باسە بێن واڵاس بە بەرگریکارێکی گەورەی پشتگیریکردن و هاوکاریکردنی ئۆکرانیا لە دژی روسیا بووە و لە ماوەی ساڵێک و شەش مانگی جەنگی ئۆکراینادا، وەزیری بێن واڵاس بەردەوام هەوڵیداوە زۆرترین هاوکاریی سەربازی بۆ ئۆکراینا دابین بکات.
ژ.ن