وەزیری دادی پێشویی ئایسلەندا: ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان گرنگە

وەزیری پێشویی دادی ئایسلەندا ئۆگموندور جۆناسۆن داوای لە دەوڵەتی تورک کرد کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنی، بگەڕێتەوە بۆ قۆناغی ئاشتی و وتی: "مەرجی سەرەکی پرۆسەی ئاشتی ئازادیی ئۆجالانە".

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە گرتووخانەیی ئیمراڵی لە ژێر بارودۆخێکی سەختی گۆشەگیرییدایە و ٢٥ ساڵەیی گۆشەگیری تەواوکرد، هەرەوەها نزیکەی سێ ساڵە هیچ زانیارییەکی لە بارەوە نیە و بەتەواوی مافی چاوپێکەوتنی لە گەڵ بنەماڵە و پارێزەکانی لێ وەرگیراوەتەوە.

وەزیری پێشویی داد و ناوخۆی پێشویی ئایسەلەندا ئۆگموندور جۆناسۆن پەیوەست بە گۆشەگیری ئیمراڵی و گرنگی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) نرخاندی کرد.

'مەرجی پێشینەی ئاشتی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالانە'

جۆناسۆن ئەوەی دەرخست؛ گۆشەگیری ئیمراڵی جێگەی قبوڵکردن نیە و داوای ئازادکردنی عەبدوڵا ئۆجالانی کرد و وتی: "وا بیردەکەمەوە ئازادیی ئۆجالان بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی خاڵی گرنگ و بنەڕەتییە. لە ڕوانگەی منەوە، زۆر گرنگە پرۆسەی ئاشتی دووبارە دەستپێکاتەوە، کاتێک ئەردۆغان لە ساڵی ٢٠١٥دا دەرگای ئیمراڵی داخستەوە، ئەم پرۆسەیە لە بارچوو. لەسەر ئەم بنەمایە، مەرجی بنەڕەتی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی، ئازادی عەبدوڵا ئۆجالانە".

'ئازادی ئۆجالان مژارێکی ژیانییە'

وەزیری پێشو جۆناسۆن باسی لەوەکرد؛ چارەسەرکردنی پرسی کورد و ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بابەتێکی ژیانییە و وتی: "عەبدوڵا ئۆجالان و کورد ئەوەیان پیشاندا کە دەتوانن دۆخی شەڕ تێپەڕێنن. لە هەمانکاتدا دەتوانن ئاشتی بونیاد بنێن. ئەم ئاشتیە شتێکە تەنها پەیوەست نیە بە دۆخی تورکیا و کوردەوە، بەڵکو پێویستیەکی ڕۆژ‌هەڵاتی ناوەڕاستیشە. لە سەر ئەم بنەماییە ئازادی ئۆجالان و مێزی گفتوگۆ بابەتێکی ژیانییە. لەبەر ئەمە پشتگیری لە هەڵمەتی داخوازی ئازادی و سەر لەنوێ دەستپێکردەنەوەی پرۆسەیی ئاشتی".

'دەبێت هێزەی نێونەتەوەی بەڵێنەکانیان سەبارە بە ئیمراڵی جێبەجێ بکەن'

ئۆگموندۆر جۆناسۆن ئاماژەی بەوەدا گۆشەگیری ئیمراڵی جێگەی قبوڵکردن نیە و وتی: "کۆتایهێنان بە گۆشەگیری ئیمراڵی بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنە نێونەتەوەییەکان گرنگە. هیچ کەس باسی پێشێلکردنی مافە نەریتییەکانی مرۆڤی ئەوروپی لە ئیمراڵی ناکات کە لایەن تورکیاوە جێبەجێدەکرێت. لە هەمان کاتدا پێشێلکردنی بنەماکانی نیسلۆن ماندێلا کە لە ساڵی ٢٠١٥دا لە لایەن نەتەوەیە یەکگرتووەکانەوە قبوڵکراوە، لە هیچ لایەنێک ناڕەزایەتی پیشان نادرێ. لەبەر ئەمە گرنگە جیهانی نێونەتەوەی دەست لە دوڕوی خۆی بەرامبەر گۆشەگیری ئیمراڵی بەردات".

ئاشتی لە هەرێم

ئۆگموندور جۆناسۆن ئەوەی ئاشکرا کرد ئاشتی بۆ کوردن بۆ هەرێمەکە گرنگە و وتی: "لە ئێستادا نەک تەنها لە غەزە و ڕۆژئاوادا، بەڵکو لە چەندین جێگەدا لە دەستپێکی شەڕداین. بە باوەڕی من دەبێت سەرەتاییەکی نوێ لە ئاشتی لەگەڵ کورداندا بکرێتەوە.

لەو باوەڕەدام ئاشتی نێوان کورد و تورکیا، کاریگەرییەکی زۆر لە ناوچەکەدا دروست دەکات. ئاشتیەکی لەم جۆرە دەبێتە هۆکار بۆ چەندین ئاشتی تر لە هەرێمەکەدا. بۆیە دەستپێکردنەوەی قۆناغی ئاشتی لە نێوان کورد و تورک ئامانجێکی هاوبەشی هەموومانە. بۆ ئەمەش ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان مەرجی سەرەکییە و لە هەموو شوێنێک ئەمە دووپات دەکرێتەوە".