وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل: تورکیا لە ناتۆ دوورخەنەوە
ئیسرائیل کاتزی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، بە هۆکاری دەربڕینی قسە هەڕەشە ئامێزەکانی ئەردۆغانەوە کە هەڕەشەی لە ئیسرائیل کرد، داوای ئەوەی کرد تورکیا لە ناتۆ دوربخرێتەوە.
ئیسرائیل کاتزی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، بە هۆکاری دەربڕینی قسە هەڕەشە ئامێزەکانی ئەردۆغانەوە کە هەڕەشەی لە ئیسرائیل کرد، داوای ئەوەی کرد تورکیا لە ناتۆ دوربخرێتەوە.
ئیسرائیل کاتزی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بە تویتێک، قسەکانی ئەردۆغانی چواند بە سیاسەتی سەدام حوسەین و بانگەوازی ئەوەیکرد تورکیا لە ناتۆ دوربخرێتەوە.
لە قسەکانی وەرزیری دەرەوەدا ئاماژەی بەوەکردووە، سەبارەت بە دەربڕینە هەڕەشە ئامێزەکانی سەرۆککۆماری تورکیا، لەگەڵ دیپلۆماتکارانی ئەندامی ناتۆ چاوپێکەوتنی کردووە و وێڕای شەرمەزارکردنی تورکیا، داواکراوە تورکیا لە هاوپەیمانێتی ناتۆش دوربخرێتەوە.
ئەردۆغان لە بەشداربوونی کۆبونەوەی ڕیزەی بە زمانی هەڕەشەی توند بەرامبەر ئیسرائیل هەڕەشەی کرد و ئەمەی وت: "چۆن چووینە ناو قەرەباخ، چۆن چوونە ناو لیبیا، هەمان ڕێگە بەرامبەر ئیسرائیل دەگرینەبەر."