ئاگری دارستانەکانی یۆنان هێشتا نەکوژاوەتەوە
کۆمیسیۆنی ئەوروپا ڕایگەیاند ئاگری دارستانەکانی یۆنان هێشتا نەگەیشتۆتە هیچ وڵاتێکی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا.
کۆمیسیۆنی ئەوروپا ڕایگەیاند ئاگری دارستانەکانی یۆنان هێشتا نەگەیشتۆتە هیچ وڵاتێکی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا.
وتەبێژی کۆمیسیۆنی ئەوروپا بالاز ئوژڤاری ڕایگەیاند، هەموو فڕۆکە بەردەستەکانی ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا خراونەتە خزمەتی کوژاندنەوەی ئاگرەکەی دارستانەکانی یۆنان.
بالاز ئوجڤاری ڕایگەیاند، لە کەشتییە ئەوروپییەکانەوە، ١١ فڕۆکە و ٤٠٧ کارمەندی ئاگرکوژێنەوە نێردراون بۆ کوژاندنەوەی ئاگر لە پارکی نەتەوەیی دادیە.
ئەم پارکەی ئاگری تێبەربووە دەکەوێتە باکوری ڕۆژهەڵاتی یۆنان. شوێنی باڵندەی کێوییە. ماوەی ١١ ڕۆژە ئاگرەکە نەکوژاوەتەوە.
هەروەها جارێکی تر لە ناوچەی ڕۆدۆپ لە نزیک دارستانی دادیە ئاگر کەوتەوە.
لە مانگی ئابدا بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ناوچەی ئێڤرۆس ٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا. ١٩ کەسیان کۆچبەر بوون. لە ناوەڕاستی وڵاتدا شوانێک کە هەوڵیدا مەڕەکانی لە ئاگر ڕزگار بکات، گیانی لەدەستدا.