بەھۆی زریانی دۆڕای، ئاگری دارستانەکان زیاتر تەشەنەی سەندووە. بەگوێرەی ئەو ئامارانەی کاربەدەستان بڵاویانکردووەتەوە، تا ئێستا لانیکەم ۳۶ کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ئێستادا دوورگەی مائوی بە ئاگر گەمارۆ دراوە و شارۆچکەی گەشتیاری لاهاینا، کە دەکەوێتە کەنارئاوی ڕۆژئاوای مائوی، ئاگر زۆربەی خانوو و دوکانەکانەکانی گرتووەتەوە.
ئاسایشی کەناراوەکان ڕایانگەیاندوە، ١٢ کەسیان لە کەناراوەکانی لاهاینا ڕزگار کردووە.
بە وتەی جێگری حاکمی ویلایەتەکە، "دۆخەکە زۆر دژوار و کارەساتبارە و ژمارەیەکی زۆر بریندار لە نەخۆشخانەکان لە ژێر چارەسەری پزیشکیدان، کە هەندێکیان بەشێک لە جەستەیان سووتاوە و ھەندێکی دیکەش بەھوی دوکەڵی ئاگرەکە کێشەی ھەناسەدانیان بۆ دروست بووە و زیان بە کۆئەندامی ھەناسەدانیان گەیشتووە".
ژ.ن