ئاماری شەڕی غەززە سەختتر دەبێت، دانوستانی ئاگربەست بەردەوامە

وەزارەتی تەندروستی حەماس ڕایگەیاند لە ٧ ی تشرینی یەکەمەوە لە غەززە زیاتر لە ٣٧ هەزار و ٢٠٠ کەس کوژراون، دانوستانەکانی ئاگربەست بەردەوامن.

وەزارەتی تەندروستی حەماس ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند لەو شەڕەی زیاتر لە ٨ مانگە دەستی پێ کردووە، ژمارە ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە ٣٧ هەزار و ٢٠٠ کەس.

هەروەها دیاریکراوە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لانی کەم ٣٨ کەس کوژراون و لە ٧ ی تشرینی یەکەمەوە لە غەززە ٨٤ هەزار و ٩٣٢ کەس برینداربوون.

دانوستانی ئاگربەست

بەگوێرەی هەواڵی ڕۆیتەرز، سەرۆکی قەتەڕ و وەزیری دەرەوە شێخ موحەمەد بن عەبدولرەحمان گوتویانە بانگەوازێکی ڕوون و ئاشکرایان کردووە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە.

بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن لە دۆحە ڕایگەیاندووە بەشێک لە داواکارییەکانی حەماس شیاوی جێبەجێکردنن.