ئه‌مریكا جارێکی دیکە هێرشی كرده سه‌ر حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن
دوای ئەوەی دوێنێ چه‌كداره حوسییەکانی یەمەن ڕایانگەیاند کە کەشتییەکی نەوتی بەریتانیایان كردووه‌ته‌وه ئامانج، ئەمرۆ لەلایەن ئەمریکاوە هێرش کرایە سەریان.
دوای ئەوەی دوێنێ چه‌كداره حوسییەکانی یەمەن ڕایانگەیاند کە کەشتییەکی نەوتی بەریتانیایان كردووه‌ته‌وه ئامانج، ئەمرۆ لەلایەن ئەمریکاوە هێرش کرایە سەریان.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی فەرماندەیی ناوەندی سەربازیی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوین (سێنتکۆم) کە لە پلاتفۆرمی "X" بڵاویکردۆتەوە دەلێت: "هێزهكانانیان هێرشێکی کردووه‌تە سه‌ر حوسییەکان و سه‌كۆیه‌كی موشه‌كیان له‌ناوبردووه كه بۆ هه‌ڵدانی موشه‌ك ئاماده‌كرابوو".
راگه‌یه‌ندراوه‌كه (سێنتکۆم) ئاماژه‌ی بۆئهوهشكردووه:"حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن ئاماده‌كارییان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی هێرشبكه‌نه سه‌ر کەشتییە بازرگانییەکان له ده‌ریای سوردا، هه‌ربۆیه هێزەکانی ئەمریکا بۆ بەرگریکردن لە خۆیان شوێنی هه‌ڵدانی موشەکەکەیان لەناوبردووه".
لە ڕاگەیاندراوەکە ئەوەش هاتووە:"ئه‌و هێرشه ئازادیی كه‌شتیوانیی دەپارێزێت و ئاوە نێودەوڵەتییەکان سەلامەتتر و پارێزراوتر دەبن بۆ کەشتییەکانی هێزی دەریایی ئەمریکا و کەشتییە بازرگانییەکان".
جێگای ئاماژەیە، ئه‌م هێرشەی ئەمریکا بۆسەر حوسییەکان له‌كاتێكدایه کە چه‌كداره حوسییەکانی یەمەن دوێنێ رایانگه‌یاند، کەشتییەکی نەوتی بریتانیایان لە کەنداوی عەدەن كردووه‌ته‌وه ئامانج.