'ئۆجالان شۆڕشگێڕ و فەیلەسوفێکی پێشەنگە'

وەزیری پێشوو و سیساسەتمەدار پاولۆ فەریرۆ گۆشەگیری ئیمراڵی دەچوێنێت بە دەسەڵاتی فاشیستی مۆسۆلۆنی، لە دژی ئەنتۆنیۆ گرامیشی و وتی: "لە دژی فکری ئۆجالانن کە مارکیسیزمی ئەم سەردەمەیە".

گۆشەگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئیمراڵی ٢٥ ساڵی تەواوکرد، نزیکەی ٣ ساڵە هیچ زانیارییەک لە بارەیەوە نادرێت. لە دژی هەموو ئەم بێ یاسایانە، هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری پرسی کورد" ڕۆژ بە ڕۆژ بەرفراوانتر دەبێت و لە گۆڕەپانی نێونەتەوەیدا پشتگیرییەکی بەرفراوانی دەکرێت.

سیاسەتمەدار و وەزیری پێشویی پشتیوانی چڤاکی پاولۆ فەرێرۆ پەیوەست بە گۆشەگیری ئیمراڵی و هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی پرسی کورد' بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد.

'ئۆجالان شۆڕشگێڕ و فەیلەسوفێکی پێشەنگە'

فەرێرۆ باسی لە نایاسایی گۆشەگیری ئیمراڵی کرد و ئاماژەی بەوەدا تورکیا دەیەوێت بەم ڕێگەیە ڕێگری لە فکری عەبدوڵا ئۆجالان بکات و وتی: "هۆکاری گۆشەگیری زۆر ڕوونە، عەبدوڵا ئۆجالان بیرکەرەوە، ڕۆشنبیر، شۆڕشگێڕ و فەیلەسوفێکی کوردە. دەوڵەتی تورک دەیەوێت لە ڕێگەیی گۆشەگیرییەوە، فکر و ڕامانی عەبدوڵا ئۆجالان لە ناوبەرێ".

'ئامانجی گۆشەگیری ئێمراڵی و ئەو کارانەی لە دژی گرامیشی کران وەک یەکن'

وەزیر فەرێرۆ بەم شێوە درێژەی بە قسەکانیدا و وتی: "ئەو گۆشەگیرییەی کە تورکیا بەرامبەر عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامی دەدات، وەک ئەو کردەوە فاشیستیانەیی ڕژێمی مۆسۆلۆنی بوو کە لە دژی نوسەر، تیۆریست و ڕابەری شۆڕشی ئیتالیا ئەنتۆنیۆ گرامیشی ئەنجامیدا. بۆئەوەی عەبدوڵا ئۆجالان نەتوانێت بە سەربەستی بجوڵێتەوە، یان فکرەکەی بڵاوبێتەوە، گۆشەگیرییان پێکهێناوە لەسەری. ئامانجی دەوڵەتی تورک زۆر ڕوونە، بۆ ڕیگری کردنە لە بڵاوبوونەوەی فکری عەبدوڵا ئۆجالانە".

'ئازادی ئۆجالان پرسێکی جڤاکییە'

پاولۆ فەرێرۆ سەرنجی خستە سەر پارادایمی ئۆجالان و وتی: "ئازادی ئۆجالان دەرگایی چارەسەریی پرسی کوردە. عەبدوڵا ئۆجالان ئەکتەری بنەڕەتی چارەسەرکردنی پرسەکانی کوردە، ئەم زۆر ڕوونە. عەبدوڵا ئۆجالان بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد چارەسەری ئاشتیانە پێشنیار دەکات. بۆ چارەسەرکردنی پرسگەلەکان، ئازادی ئۆجالان هەنگاوی یەکەمە. لەسەر ئەم بنەماییە ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان تەنها پرسێکی کەسی نیە، بەڵکو پرسێکی جڤاکیشە".