ئۆكرانیا سه‌فه‌ربه‌ری راگه‌یاند
ئۆكرانیا كه له چه‌قی قه‌یرانێكی نێوان روسیا و هێزه رۆژئاواییهكاندایه، به‌هۆی ئه‌گه‌ری شه‌ڕێكی چاوه‌ڕێكراو سه‌فه‌ربه‌ری راگه‌یاند.
ئۆكرانیا كه له چه‌قی قه‌یرانێكی نێوان روسیا و هێزه رۆژئاواییهكاندایه، به‌هۆی ئه‌گه‌ری شه‌ڕێكی چاوه‌ڕێكراو سه‌فه‌ربه‌ری راگه‌یاند.
هێزی زه‌مینی ئۆكرانیا راگه‌یه‌نراوێكی له‌سه‌ر فه‌یسبووك بڵاوكرده‌وه و تیایدا باسی له‌وه‌كردووه، "سه‌فه‌ربه‌ری ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه ته‌مه‌نیان له نێوان ١٨-٦٠ ساڵدایه".
هێزی زه‌ینی راشیگه‌یاندووه، سه‌فه‌ربه‌ری له رۆژی چوارشه‌ممه‌وه ده‌ستپێده‌كات و به‌ئه‌گه‌ری زۆر بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت.
له ئۆكرانیا جیا له ٢٥٠ هه‌زار كه‌س كه ئه‌ندامی فه‌رمی هێزه چه‌كداره‌كانن، ٢٠٠ هه‌زار كه‌سیش یه‌ده‌گی سه‌ربازین.
هه‌روه‌ها راگه‌یه‌نرا ئه‌و كه‌سانه‌ی به بێ پاساو و هۆكارێكی بڕواپێكراو ناچنه به‌ر خزمه‌تی سه‌ربازی له رووی كارگێڕی و یاساییه‌وه لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
سه‌رۆككۆماری ئۆكرانیا ڤلادمیر زیلینسكی دوێنێ رایگه‌یاندبوو كه سه‌فه‌ربه‌ری گشتی نییه.
هـ . ب