یەکێتی ئەوروپا بۆ ئێران: هاوکاریکردنی روسیا قەبووڵ ناکەین
جۆزێف بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بە وەزیری دەرەوەی ئێرانی ڕاگەیاند، هاوکاریکردنی سوپای روسیا لەلایەن تارانەوە مایەی قەبوڵکردن نییە.
جۆزێف بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بە وەزیری دەرەوەی ئێرانی ڕاگەیاند، هاوکاریکردنی سوپای روسیا لەلایەن تارانەوە مایەی قەبوڵکردن نییە.
جۆزێف بۆرێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە تویتێکدا ووتی:" پەیوەندییەکی تەلەفۆنیم لەگەڵ حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران ئەنجامدا و لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا پێمڕاگەیاند، هاوکاریکردنی سوپای روسیا لەلایەن ئێرانەوە بەهیچ شێوەیەک جێگای قبوڵ کردن نیە".
ووتیشی: "دەبێت ئەو هاووڵاتییە ئەوروپیانەش کە لە وڵاتەکەدا دەستگیرکراون ئازاد بکرێن و رێز لە مافەکانی مرۆڤ بگرن، هاوکات چەند گفتوگۆیەکی دیکەمان سەبارەت بە رێککەوتنە ئەتۆمییەکان و کەمکردنەوەی گرژییەکانی تایبەت بە پرسی ئەتۆمییەوە کرد".
هـ . ب