یەکێتی ئەوروپا هەندێک بڕیاری نوێیی لە بارەی ئێرانەوە دەرکرد

سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا چارلس میشێل ئاماژەی بەوەدا کە یەکێتی ئەوروپا بڕیاریداوە سەبارەت بەرهەمێنانی موشەک و فرۆکەی بێفرۆکەوانی ئێران هەندێک بڕیاری نوێ بسەپێنێت.

ڕۆژی چوارشەممە دوای کۆبوونەوەی سەرانی ٢٧ وڵاتی ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا لە برۆکسل، سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا چارلس میشێل قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا؛ دوای هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، بڕیاریان داوە هەندێک بڕیار لەسەر ئێران بسەپێنرێت.

چارلس ئاماژەی بەوەدا: "بڕیارمانداوە، بڕیاری نوێ بەسەر ئێراندا جێبەجێکەین، خواستمانبوو پەیامێکی ڕوون بدەین و ئامانجمان گوشارخستنە سەر کۆمپانیاکانی دروستکردنی درۆن و موشەکە."

ئەم بڕیارانە لە کاتێکدایە دوای ئەوەی لە ١ی نیساندا ئیسرائیل هێرشیکردە سەر کۆنسوڵخانەی ئێران لە سوریا، دواتر لە وەڵامدانەوەی ئەو هێرشەدا ئێران لە شەوی سێشەممە بە موشەک و درۆن هێرشی کردە سەر ئیسرائیل.