یەکێتی ئەوروپا شاندێکی دیپلۆماتیک رەوانەی دیمەشق دەکات
یەکێتی ئەوروپا بەمەبەستی دیدار لەگەڵ بەرەی تەحریر شام کە لە سوریا حکومەتی کاتی پێکهێناوە شاندێکی دیپلۆماتیک رەوانە دەکات.
یەکێتی ئەوروپا بەمەبەستی دیدار لەگەڵ بەرەی تەحریر شام کە لە سوریا حکومەتی کاتی پێکهێناوە شاندێکی دیپلۆماتیک رەوانە دەکات.
یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، بۆ ئەوەی راستەوخۆ پەویەندی لەگەڵ بەرەی تەحریر شام (HTS) ساز بکەن و چەند دیدارێک ئەنجام بدەن، شاندێکی دیپلۆماتیک رەوانەی دیمەش دەکەن. زانرا کە یاریدەدەری سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا کاژا کالاس بۆ ئەوەی راستەوخۆ پەیوەندی لەگەڵ بەرەی تەحریر شام ساز بکرێت، دیپلۆماتێکی پلەباڵای راسپاردووە.
راگەیەندرا کە شاندەکە لە سەردانەکەیاندا بۆ دیمەشق لە گەڵ دانیشتوانی ناوچەکەش دیدار ئەنجام دەدەن.
کاژا کالاس بەبیری هێنایەوە کە بەرەو تەحریر شام رێکخراوێکی "تیرۆریستیە" و وتی، دەبێت لەوە تێبگەین ئاخۆ بەرەی تەحریر شام دەتوانێت لە سوریا سەرجەم پێکهاتەکان بپارێزێت و ئارامی و سەقامگیری بۆ ناوچەکە دابین بکات یاخود نا.
کاژا کالاس ئەوەشی خستەڕوو کە ئەوان نەک لە وتە و لێدوانەکان، بەڵکوو لە دۆخی راستەقینە و پراتیکی لە ناوچەکە دەڕوانن.