یەکێتی ئەوروپی: ڕوسیا بۆتە هۆی قەیرانی خۆراکی جیهانی
بەرپرسێکی یەکێتی ئەوروپی ڕوسیا تاوانباردەکات بەوەی بۆتە هۆکاری قەیرانی خۆراک لە جیهاندا.
بەرپرسێکی یەکێتی ئەوروپی ڕوسیا تاوانباردەکات بەوەی بۆتە هۆکاری قەیرانی خۆراک لە جیهاندا.
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپی جۆسێپ بۆرێل ڕایگەیاند، ڕوسیا بۆتە هۆی قەیرانی خۆراکی جیهانی، پاش کشانەوەی لە ڕێککەوتنی هەناردەی دانەوێڵە لەڕێگەی دەریای ڕەشەوە.
بۆرێل لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکە ڕایگەیاند، ڕوسیا بەردەوامە لە وێرانکردنی کێڵگەکانی دانەوێڵەی ئۆکرانیا، دەبێتە هۆی قەیرانی خۆراکی مەزن، وەختێک هێرش دەکاتە سەر کۆگاکانی گلدانەوەی دانەوێڵە لە شاری ئۆدێسای باشوری ئۆکرانیا.