یەکێتیی ژنانی ئەوروپا داوای بەشداری لە چالاکییەکانی ٨ی مارس کرد

یەکێتیی ژنانی ئەوروپا ڕایگەیاند، "بە جۆش و خرۆشی تێکۆشانی ٨ی مارس، داوا لە هەموو ژنانی کوردستان و تورکیا دەکەین، بەشداری لە چالاکیی و ڕێپێوانەکانی ڕۆژانی ٨ و ٩ی مارس بکەن کە لە سەرجەم شارەکاندا ئەنجام دەدرێن. ئێمە تێکۆشانی ژنان بە ڕێکخستن دەکەین."

یەکێتیی ژنانی ئەوروپا سەبارەت بە ٨ی مارس بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە. لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، "بۆ ئەوەی ڕێگە نەدەین ڕەنجی ژنان بکەوێتە خزمەت سیستەمی سەرمایەداری کە لەسەر هەژاری، ڕەگەزی و ڕەگەزپەرستی گەشە دەکات، ژیانێکی ئازاد لە دژی بەتاڵانبردنی ڕەنجی ژنان، تێکۆشان دەکەین، با پێکەوە بەشداربین و جیاوازییەکانمان نیشانبدەین".

لە درێژەی بەیاننامەکەدا وتراوە؛

"ژنان لەبیر مەکەن، ڕەنجدەرانی بونیادنەر کە هەوڵی ڕزگارکردنی ژیان دەدەن. چونکە بە ٨ی مارس کار و مانگرتنیان پێشکەشی ئێمە کرد. مانگرتنی ژنان بوو بە ڕوانگەی ژن. مانگرتنی دەیان هەزار ژنی یەکگرتوو لە دژی نایەکسانی مووچە و مافخورریی  مافی لەبار بردنی منداڵ یەکگرتوویی ژنانی بەدوای خۆیدا هێنا!

ئەمڕۆ ٨ی مارس جەوهەری خۆی بە تێکۆشانی ژنان دەبەخشێت و بە تێپەڕاندنی بەربەستەکان ژنان لە دژی سیستەمی سەرمایەداری کۆدەکاتەوە. پێویستە ٨ی مارس پشووی فەرمی بێت!

ئێستا نۆرەی ئێمەیە! دەرفەت بە شەڕ، ڕەگەزپەرستی، شۆڤێنیزم، ڕەگەز پەرەستی و چەوسانەوە و پیاوسالاری نادەین!

لە فەلەستینەوە بۆ کوردستان، لە ئەفریقاوە بۆ ئەوروپا، لە زیندانەکانەوە بۆ کەمپی پەنابەران، لە کارگەکانەوە بۆ قوتابخانە، تا هەموو ژنان ئازاد دەبن، تا هەموو مرۆڤایەتی لە کۆیلایەتی مۆدێرن ڕزگاری دەبێت، ئێمە بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان!

بە جۆش و خرۆشی ٨ی مارس، داوا لە هەموو ژنانی کوردستان و تورکیا دەکەین بەشداری چالاکیی و تێکۆشان بن؛ داوا دەکەین بەشداری لە چالاکیی و ڕێپێوانەکان بن کە لە ڕۆژانی ٨ و ٩ی مارس لە سەرجەم شارەکاندا ئەنجام دەدرێن. با تێکۆشانی ژنان ڕێکبخەین.

سڵاو لە هەموو ئەو ژنانەی کە لە هەموو بوارەکانی ژیاندا تێدەکۆشن! سڵاو لە ژنانی کوردستان و فەلەستین کە ساڵانێکە دژی داگیرکەران شەڕ دەکەن! سڵاو لە زیندانیانی سیاسی کە لە هەموو جیهاندا لە زیندانەکاندا بەردەوامن لە تێکۆشان !"