یلماز: پێویستە لەبەرامبەر داگیرکارییەکان ڕاپەڕین

هاوسەرۆکی ناو-بەرلین حوسێن یلماز ناڕەزایبوونی خۆی بەرامبەر داگیرکارییەکان پیشاندا و بانگەوازی بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی ١٣ی تەموزی بەرلین کرد.

بانگەوازی بۆ ڕێپێوان

هاسەرۆکی ئەنجومەنی کوردستانیانی ئازاد (ناو-بەرلین) حوسێن یلماز سەرنجی خستە سەر هێرشە داگیرکارییەکانی سەر باشووری کوردستان و بانگەوازی بۆ ڕێپێوانی ١٣ی تەموز کرد کە لە گۆڕەپانی ئۆرانین پلاتز (Oranienplatz)ی بەرلین ئەنجام دەدرێت.

هاوسەرۆکی ناو-بەرلین حوسێن یلماز ئاماژەی بەوەدا کە تێگەی هێرش لە جوگرافیایی کوردستاندا بۆ لەباربردنی دەستەکەوتەکانی کوردە و وتی: "پێویستە کورد ئەم هێرشانە بە جدی وەرگرێت، کاریگەری ئەم هێرشانە نەک بەتەنها لەسەر کورد بەڵکو لەسەر هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە. پێویستە لە هەموو تەمەنەکانەوە لە دژی ئەم هێرشانە سەفەربەربن، ئیدی کاتی بێدەنگی و تەماشاکردن نیە."

لە درێژەی قسەکانیدا هاوسەرۆکی ناو-بەرلین حوسێن یلماز ئاماژەی بە ڕۆڵی پەدەکە کرد و وتی: "نابێت پەدەکە وەک حزبێکی سیاسی ئاسای ببینین. بەناوی کوردایەتییەوە دامەزرێنراوە، بەڵام پەدەکە جل و بەرگی کوردییەوە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە بەڕێوەدەبرێت. کارێکی نائەخلاقانەیە بە پەدەکە بگوترێت حزبی کوردی. بۆیە پێویستە هەموو گەلی کورد لە دژی هاوبەشانی خیانەتی پەدەکە و هێرشە داگیرکارییەکان ڕاپەڕێت و هەڵوێستی ڕوون پیشانبدات."

هەروەها یلماز ئاماژەی بەوەدا چەتەکانی داعش بە ڕێگەپێدانی پەدەکەوە هێنراونەتە باشووری کوردستان و خواستیانە بە دەستی داعش لە دژی کوردان سیاسەتی قڕکردن بەڕێوەببرێت.

'پێویستە بە ڕۆحی سەفەربەرییەوە ڕابەرایەتی بەرخۆدان بکرێت'

لە کۆتایدا هاوسەرۆکی ناو-بەرلین حوسێن یلماز بانگەوازی بۆ ڕێپێوانی ١٣ی تەموزکرد و وتی: "بۆ کۆتایهێنان بە شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پێکنەهێنانی لکاندن، پێویستە گەلی کورد و دۆستەکانی بە ڕۆحی سەفەربەرییەوە لە دژی شەڕ بووەستنەوە. ئێمە لە ١٣ئەم مانگەدا لە گۆڕەپانی ئۆرانین پلاتز (Oranienplatz)ی بەرلین لە دژی شەڕ و لکاندن ڕێپێوان بکەین. خواستمانە هەموو گەلەکەمان بەشدرابن. لە هەمانکاتدا پێویستە چالاکیەکانمان بەردەوام بێت."