ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ لەبەردەم دادگای فلۆریدا ڕووبەڕووی ٣٧ تۆمەت دەبێتەوە

ئەمرۆ سێ-شەممە بە تۆمەتی شاردنەوەى هەزاران بەڵگەنامەی نهێنیی کۆشکی سپی، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى پێشوى ئەمریکا، دادگایی دەکرێت.

لەدواى داواکەى داواکاری گشتیی ئەمریکا بۆ دادگاییکردنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، بە تۆمەتی شاردنەوەى هەزاران بەڵگە نامەی نهێنی تایبەت بە کۆشکی سپی، دوێنێ ترەمپ گەشتە شاری مەیامی لە ویلایەتی فلۆڕیدای ئەریکا و وا بڕیارە ئەمڕۆش لەبەردەم دادگاى فلۆریدا ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستە بکرێت.

جێگای باسە، دادگای باڵای ئەمریکا، سەرۆکی پێشوی وڵاتەکەی بە ٣٧ تۆمەتی جۆراوجۆر تۆمەتبار کردوە و لای خۆشیەوە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، ئەو تۆەمتانە رەت دەکاتەوە و دەڵێت: "ئەو تۆمەتانە دەدرێتە پاڵم بە ئامانجى رێگریکردن لە کاندیدبوونم لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوی"، وە جەختى کردەوە لەوەى، بەهیچ جۆرێک لە کاندیدبوونی بۆ سەرۆکایەتی ووڵاتەکەیان ناکشێتەوە.

هـ . ب