ئەڵمانیا ٣ ساڵی زیندانی بۆ سیاسەتمەدارێکی کورد بڕیەوە

سیاسەتمەداری کورد محمەد چاکاس کە ماوەیەکی زۆرە لە ئەڵمانیا دەستبەسەرکراوە و لە چوارچێوەی یاسای ١٢٩ب'ی بە پاساوی تاوانی 'تیرۆر' دادگای دەکرا و سزای دوو ساڵ و ١٠ مانگ زیندای بەسەردا سەپێنرا.

بە بەشداری چاکاس، پارێزەرەکانی و بنەماڵەکەی دانیشتنی بڕیاری دادگای بڵندی ویلایەتی جەلەی ئەنجمادرا. لە دانیشتنەکەی دادگادا چاکاس ڕایگەیاند لە تێکۆشانی خۆی دەپارێزی و دادوەر سەرنجی خستە سەرپاراستنی چاکاس و بڕیاری دادگای خوێندەوە.

دادوەر لە چوارچێوەی یاسای ١٢٩ب'ی ماوەی سزادانی چاکاسی بە ٢ ساڵ و ١٠ مانگ بڕیەوە.

بە گوێرەی هەواڵی یەنی ئۆزگور پۆڵەتیک، پارێزەرانی چاکاس ڕازینەبوونیان بە بڕیاری دادگا دەرەبڕن.

لە دژی بڕیارەکانی دادگا چەندین کەس ناڕازیبوونی خۆیان بەرامبەر بڕیارەکە دەربڕی و چالاکیان ئەنجامدا، لە چالاکیەکاندا سیاسەتی ئەڵمانیان لە دژی تاوانبارکردنی کوردان شەرمەزارکرد و دورشمی 'ئازادی بۆ چاکاس' بەرزکرایەوە.

چاکاس لە پاراستنی خۆیدا ناڕازیبوونی خۆی بەرامبەر بە تاوانبارکردنی لە چوارچێوەی تیرۆدا دەربری و ئاماژەی بەوەکردوە: "من بەتەواوی بەگوێرەی مافە بنەڕەتییە یاساییەکان جوڵامەتەوە. واێڕای ئەمەش بە تاوانی 'تیرۆر' تاوانباردەکرێم ئەمەش ناحەقیەکی گەورەیە. بەدڵنیایەوە ئەم تاوانبارکردنە ڕەتدەکەمەوە. تاوانبارکردن بە 'تیرۆ' ڕێبازێکی شاراوە و ڕەوایکردنی کۆمەڵکوژییە."

چاکاس لە پێش دانیشتنی دادگایکردنەکە پەیوەست بە بابەتی گریمانەی سزادانییەوە بۆ ڕۆژنامەی یەنی ئۆگور ئاماژەی بەوەکردووە: "هەموو گرتن و سزایەک پێویستە خەبات و هاودەنگی کۆمەڵایەتی بەهێزتر بکات. هەرگیز دەست لە خەباتەکەم بەرنادەم. بەرگریکردن لە هەبوون، زمان و ناسنامەی بنەڕەتی ئەخلاق و شکۆیە."