ئەڵمانیا دەیەوێت پەنابەرێکی کورد ڕادەستی تورکیا بکاتەوە

پەنابەری کورد سەکڤان تانگونەر کە فەرمانی دەستگیرکردنی لە تورکیا هەیە، لەلایەن پۆلیسی باڤاریاوە دەستبەسەر کرا. باس لەوە دەکرێت کە سەکڤان ڕەوانەی دادگا بکرێت، هەتا ٢ی ئایار ڕادەستی تورکیای دەکەن.

گوشارەکانی دەوڵەتی ئاڵمان بۆ سەر پەنابەرە کوردەکان بەردەوامە. سەکڤان تانگونەر لە ساڵی ٢٠١٩ بەهۆی بەردەوامی لێکۆڵینەوەکان لە تورکیا ناچار بوو لە تورکیا هەڵبێت و داوای مافی پەنابەری لە ئەڵمانیا بکات، بەڵام داوا دەکرێت ڕادەستی تورکیا بکرێتەوە.

سەکڤان لە ساڵی ٢٠١٩ دەچێتە ئەڵمانیا، ناچار بووە بچێتە سویسرا، لەبەر ئەوەی داوای مافی پەنابەری قبوڵ نەکرا. ساڵی ٢٠٢٣ گەڕاوەتەوە ئەڵمانیا.

بنەماڵەی تانگونەر ڕایانگەیاندووە، سزای سەکڤان لە تورکیا کۆتایی هاتووە، سەکڤان ماوەی 3 ساڵ و نیو لە تورکیا زیندانی بووە و دواتر بە مەرجی واژۆکردنی ئازادکراوە". لە ساڵی ٢٠١٩ بەهۆی سزای زیندانیکردن هاتۆتە ئەڵمانیا، بەڵام داوای مافی پەنابەری ڕەتکرایەوە. شەوی دواتر پۆلیسی باڤاریا سەکڤانی دەستگیر و زیندانی کردووە. پێیان ڕاگەیاندووە کە تا ٢ی ئایار ڕادەستی دادگای باڤاریا دەکرێت. لەوانەیە پێش مانگی ئایار سەکڤان ڕادەستی تورکیا بکرێتەوە."

بنەماڵەی تانگونەر بانگەوازی لە ڕای گشتی دەکەن و داوایان لە حکوومەتی ئەڵمانیا دەکەن بڕیاری ڕادەستکردنەوەی کوڕەکەیان ڕابگرن.