ئەمریکا هاوکاریەکانی بۆ ئەسیۆپیا، مالی و گینی ڕاگرت

ئیدارەی ئەمریکا بەهۆی پێشێلکاریەکانی مافەکانی مرۆڤ و کودەتای سەربازی، ئەیۆپیا، مالی و گینەی لە بەرنامەی هاوکاری ئەفریقا دەرکرد.

ئیدارەی ئەمریکا بەهۆی پێشێلکاریەکانی مافەکانی مرۆڤ و کودەتای سەربازی، ئەیۆپیا، مالی و گینەی لە بەرنامەی هاوکاری ئەفریقا دەرکرد.

نوێنەری بازرگانی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد کە ئیدارەی بایدن – هاریس بەهۆی گۆڕانکاریە نادەستوریەکان و پێشێلکاریەکانی مافەکانی مرۆڤ لەبەرانبەر هاوڵاتیان، هاوکاری بۆ ئەو وڵاتانە ڕاگرتووە.

مانگی تشرینی دووەم جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندبوو، هاوکاریەکانی بۆ ئەسیۆپیا ڕادەگرن.

لە ساڵی ٢٠٢١دا حکومەتەکانی مالی و گینە بە کودەتای سەربازی هاتنە سەر دەسەڵات. لە ئەسیۆپیا شەڕ و پێکدادان لەنێوان گرۆپەکاندا بەردەوامە.

چاوەڕێ دەکرێت، ڕاگرتنی هاوکاریەکانی ئەمریکا کاریگەریەکی زۆر لەسەر وڵاتی ئەسیۆپیا دروست بکات.

ف.ق