ئەمریکا هەڕەشەی لە ئێران کرد

وتەبێژیی کۆشکی سپی ڕایگەیاند لەبەرامبەر پشتیوانییە سەربازییەکانی تاران بۆ شەڕی سوپایی ڕوسیا لە ئۆکرانیا، سزایی زیاتر دەخرێتە سەر ئێران.

وتەبێژی کۆشکی سپی جۆن کێربی ڕۆژی پێنج شەممە لە ڕاگەیاندراوێکدا وتی: "لە داهاتوودا سزای زیاتر دەخەینە سەر حکومەتی تاران، ئەگەر ئێران موشەکی بالیستی دابینبکات بۆ ڕویسا، ئامادەن سزاکانی سەر ئێران زیاتر بکەن".

کێربی لە ڕاگەیاندراوەکەیدا وتی: "هەتا ئێستا هیچ زانیارییەکمان لەبەردەست نیە کە ئێران موشەکی بۆ ڕوسیا ناردبێت."

بەڵام بەگوێرەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، تاران نیازی شتێکی لەو جۆرەی هەبووە.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "ئەگەر شتێکی لەم جۆرە ئەنجام بدرێت، ناڕەزایەتی کۆمەڵگایی نێونەتەوەی خێرا و سەخت دەبێت."