ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بە کۆمپانیا تورکییەکان بڕیارێکیان دەرکرد

وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا بڕیارێکی جێبەجێکردنی سەبارەت بە ١٦ کۆمپانیای تورکی دەرکرد. لە لیستی بڕیارەکەدا ناوی کۆمپانیایەکی تورکی هەیە کە یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاندووە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز و دی دەبلیو، ئەمریکا سەبارەت بە زۆر کەس و دامەزراوە بڕیاری جێبەجێی کردنی داوە. بڕیاری جێبەجێکردنی لەلایەن وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە بۆ ڕای گشتی ڕاگەیەندرا.

وەزارەتی بازرگانی بڕیاریدا ئاڵوگۆڕی بازرگانی بۆ ٩٣ کۆمپانیا سنووردار بکات، بە هۆی ئەوەی پاڵپشتی شەڕی ڕووسیا دەکەن دژی ئۆکرانیا. لە ڕاگەیەندراوەکە ١٦ کۆمپانیا کە بارەگایان لە تورکیایە لە ناو لیستەکەدایە. ڕۆیشتنی کەشتیەکان لە ئەمریکاوە بۆ ئەم کۆمپانیایانە قەدەغە کرا.

لە بەرامبەر بڕیاری جێبەجێکردنی یەکێتی ئەوروپا، ڕووسیا بێدەنگی شکاند

یەکێتی ئەوروپا پێش دووهەمین ساڵیادی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، ١٣هەمین پاکێجی جێبەجێکردنی خۆی لەدژی مۆسکۆ ڕاگەیاند. لە نێو ئەو کۆمپانیایانەدا کە لە لیستی جێبەجێکردندا جێگیرکراون، جگە لە ڕووسیا، ڕێکخراوەکانی دیکەش هەن کە بارەگایان لە هێندوستان، سریلانکا، چین، سربیا، قەزاخستان، تایلەند و کۆمپانیایەکی تورکیاش هەیە. زانراوە کە کۆمپانیاکە لە تورکیا بارەگای سەرەکی لە ئەنتالیایە و ناوی کۆمپانیای یڵدز چیپ کۆمپانیایەکی ئامێری تەکنەلۆجیایە.

زۆری نەخایاند کە مۆسکۆ دژی برۆکسل وڵامی دایەوە و ئاماژە بەوەشکراوە، ڕوسیاش سەردانی بۆ وڵاتەکەی قەدەغەکرد و ژمارەی بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپای خستووتە لیستەوە و باس دەکرێت: "لیستی ڕاگرتن' وەک وەڵامی ڕوسیایە بۆ نوێنەرانی ئەنجومەنی ئەوروپا، ئەندامانی ئەنجومەنی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، ئەندامانی ئەنجومەنی پەرلەمانی ڕێکخستنی ئاسایش و هاوکاری لە ئەوروپا و ئەندامانی ئەنجومەنی پەرلەمانی ئەوروپا لەخۆدەگرێت کە بە شێوەیەکی سیستماتیکی لێدوانی شەڕخوازانە دژی ڕووسیا دەدەن."