نێردەی ئەمریكا بۆ یەمەن، رۆژی شەممە، ٢ی نیسان بەجەختكردنەوە لەسەر گرنگیی ئاگربەستی راگەیەندراو لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە و پێداگریی دوولایەنی شەڕەكەش لە یەمەن وەكو وەرچەرخانێك بەناو دەكا بۆ نەخشڕێژكردنی داهاتووی وڵات و لەهەمانكاتیشدا بەخاڵێكی گرنگ و دیاركەری دەچۆێنێت.
لندركینگ، ئاگربەستی راگەیەندراو لەیەمەن، وەكو دەرفەتێك بۆ چارەسەری پرسەكان لەیەمەن دەنرخێنێت.
نێردەی ئەمریكا بۆ كاروباری یەمەن ئاماژە بەرۆڵی سۆپای پاسدارانی ئێرانی لەبەقاچاخ بردنی چەك و جبەخانە بۆ میلیشیا حۆسیەكان دەكات و رۆڵی ئێران لەیەمەن زۆر بە خراپ پێناسە دەكات.
بڕیاری ئاگربەستی ئەمدواییەی نێوان حۆسیەكان و دەوڵەتی یەمەن بەپێشنیاری هانس گروندبرگ، نێردەی تایبەتی سكرێتری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ کاروباری یەمەن و قەبوڵكردنی لەلایەن لایەنەكانی یەمەنەوە پێكهات. لەلایەن رای نێودەوڵەتی و هەرێمیەوە پێشوازی لەبڕیارەكە كرا. ئاگر بەست لەكاتژمێر ١٩:٠٠ بەكاتی یەمەن رۆژی شەممە ٢ی نیسان كەوتە بواری جێبەجێ كردنەوەیەوە.
ژ.ت