یۆنانیەکانیش بەشدارییان لە هەڵمەتی 'ئازادی بۆ ئۆجالان'داکرد

لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' لە شاری سەلانیکی یۆنان ئەکادیمیەکان و رێکخراوە مەدەنیەکان کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیان سازکرد.

کۆنفڕانسە رۆژنامەوانیەکە لە سەلانیک لەلایەن ٨ ئەکادیمیسیان و رێکخراوی مەدەنیەوە سازکرابوو.

لە زانکۆی ئاریستۆتەلەس و مەکەدۆنیا ئاندریاس تاکیس، لە زانکۆ ئاریستۆتلەسی سەلانیک زانای سیاسەت دیمیتریس سپیرپۆلوس، ئەندامی دەستپێشخەری پارێزەرانی ئەڵترناتیڤ تیۆدریس پاپادوپۆلوس، ئەندامی کلینکی پستویانی کۆمەڵایەتی سەلانیک یانس راپیتس، لە پزیشکانی نەخۆشخانەی سەلانیک دکتۆر ستاسیس گیاناکوپلوس، ئەندامی سە ڤوم ماکیس ئاناگنوستو، سەرۆکی کۆمەڵەی موزیکژەنانی باکووری یۆنان دیمیتریس زەرڤوداکیس، لە کۆمەڵەی کرێکارانی کاغەزی کتێب و لە زانکۆی ئاریستۆتەلەس پاناگیۆتس خۆپلیدس بەشدارییان لە کۆنفڕانسە رۆژنامەوانیەکەدا کرد.

وتاربێژەکان بە کورتی بەم جۆرە دووان:

دیمیتریس سپیرۆپلۆس:

" لە روانگەی منەوە ئەگەر دوو گەل وەک هێما بۆ تێکۆشان و بەرخودانی مێژوویی سەردەمیانە هەڵبژێرین ئەوانەش گەلانی فەلەستین و کوردن".

"عەبدوڵا ئۆجالان لە لایەن ملیۆنان کوردەوە وەک نوێنەری سیاسی دەبینرێت".

"ئامانجی بزوتنەوەی کورد چییە؟ بزوتنەوەی کورد ساڵانێکی زۆر و درێژە کە دروستکردنی دەوڵەتی کوردی بە بنەما نەگرتووە"

عەبدوڵا ئۆجالان دیموکراسی راستەوخۆ، فرەڕەنگی کۆمەڵایەتی، ئازادی ژن و بەهاکانی ئیکۆلۆژیک دووبارە دەخاتەڕوو".

"پشتیوانی بۆ رێبەری کورد و تێکۆسانی رەوای گەلی کورد بۆ دیاریکردنی چارەنوس، لە ئاستی نێونەتەوەدا ئەم داواکاریانە دەخەینەڕوو:

-وەک یەکەم هەنگاو رێگە بدرێت کە بنەماڵە و پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان بتوانن چاویان پێی بکەوێت.

-بۆ ئەوەی بتوانێت لە چارەسەری پرسی کورددا رۆڵی گرنگ بگێڕێت دەبێت بەمەرج ئازاد بکرێت.

ساتیس گیانۆکۆپۆلوس

" زیندانی ئیمراڵی لە ناو سیستمی یاسایی تورک و چوارچێوەی سیستمی یاسایی جیهانیدا نییە. لە هیچ شوێنێک زیندانێکی لەو جۆرە بوونی نییە. بۆ نمونە ئەگەر ئێوە لە تورکیا زیندانی بن پارێزەر دەتوانێت هەموو رۆژێک سەردانتان بکات، بەڵام لە ئیمراڵی شتێکی لەو جۆرە بوونی نییە".

"دوایین جار لە ٧ی ئابی ٢٠١٩دا رێگە بە پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان درا کە دیداری لەگەڵ ئەنجام بدەن. لەو کاتەوە زیاتر لە ١٠٠ جار داواکاری پێشکەش کراوە، بەڵام وەزارەتی دادی دەوڵەتی تورک وەڵامیان ناداتەوە".

ماکیس ئاناگنۆستو:

"ئێمە لەگەڵ هەموو هەوڵێکداین لەپێناو چەسپاندنی مافی چارەی خۆنوسین".

"عەبدوڵا ئۆجالان لەپێناو پێکەوەژیانی هەموو گەلان بە رەنگ و تایبەتمەندیەکانی خۆیانەوە، پێشنیاز دەخاتەڕوو. ئێمەش بەهەمان هۆکار درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین".

"کاربەدەستانی تورک کە رێگە بە دیدار نادەن، لەبەر ئەوەی مافی سزادراوان رەتدەکەنەوە، دەبێت لەلایەن کۆمەڵگەی نێونەتەوەییەوە گوشاریان بخرێتەسەر".

"ئێمە داوا لە هەموو رێکخراوە نێونەتەوەییەکان دەکەین کە دەستبەجێ دەستوەردان لەو دۆخەدا بکەن".

پاناگیتۆس خۆپۆلیدیس:

ئێمە داوا لە گەل، لە چینی کرێکاران دەکەین کە لە پێناو داکۆکی لە عەبدوڵا ئۆجالان و گەلی کورد یەکدەنگ بن".