ئێشگری 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان' لە هەفتەی ٦١٢ـەمیندا بەردەوامە

ئێشگری 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان' کە ماوەی ١٢ ساڵە لە ستراسبۆرگ بەردەوامە، پێی نایە هەفتەیی ٦١٢ـەمەوە. ئێشگرانی ئەم هەفتەیە کۆمەڵێک وڵاتپارێزن لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا.

ئێشگری ئازادی، کە بە پێشەنگایەتی دەستپێشخەری 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان' بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا دەستپێکردبوو، لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ەوە بەردەوامە.

هەر هەفتەیەک کۆمەڵیک وڵاتپارێز لە شارە جیاوازەکانی ئەوروپا بەشداری ئێشگرییەکە دەبن. ئێشگرانی هەفتەی ٦١٢ بریتین لە سێ وڵاتپارێزی هەرێمی هامبۆرگ ئەوانیش: ئەرکان یاشار، حەیدەر ئەرسەلان و رەزا بەحراتنی.

وتەبێژی کۆمەڵەکە ئەرکان یاشار ئاماژەی بەوەکرد کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ماوەی ٢٥ ساڵە لە زینداندایە و وتی: "ماوەی ١٢ ساڵە لە پێش ئەنجومەنی ئەوروپا و سی پی تیدا لە ئێشگریداین. ماوی سێ ساڵە هیچ زانیارییەک لە بارەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە نیە."

چالاکوانان داوایانکرد بەزووترین کات گۆشەگیری ئیمراڵی بە کۆتایبێت و وتییان: "هەتا ڕێبەرمان ئازاد نەبێت، گەلی کوردیش ئازاد نابێت. ئازادی ڕێبەرمان پێکدەهێنین."