یونیسێف: دۆخی هایتی جدییە

کاترین ڕوسیل بەڕێوەبەری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی یونیسێف ڕایگەیاند کە دۆخی هایتی لە کارابیک کە لە بواری هەژارییەوە بەدەست توندوتیژی چەتەکانەوە دەناڵێنێت، لە مەترسیدایە.

بەڕێوەبەری جیهانی یونیسێف، کاترین ڕوسیل لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێسی ئەمریکی ڕایگەیاند، "زۆر کەس بە جددی تووشی کێشەی برسێتی بوونە و ناتوانین بە شێوەیەکی گونجاو یارمەتیدەریان بین".

لە هایتی و بە تایبەت پۆرت ئاو پرنسی پایتەخت، توندوتیژی چەتەکان لە چەند هەفتەی ڕابردوودا پەرەی سەندووە.

قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێمی ڕۆژئاوای پۆرت ئاو پرنس، ڕۆژی یەکشەممە تا ڕۆژی چوارشەممە درێژکرایەوە. بڕیارە لە ٣ی نیسان باری نائاسایی هەڵبگیرێت.

ڕاگەیەندراوە کە لەسەدا ٨٠ی پایتەخت لەژێر کۆنترۆڵی چەتەکاندایە.