دژ بە لێدوانەکانی کۆمیتەی ڕێگریکردن لە ئەشکەنجەی ئەوروپا (سی پی تی) پەیوەست بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بەشێکی زۆر لە چالاکوان، سیاسەتمەداران، پارێزەری مافەکانی مرۆڤ و ڕێکخستنەکان ناڕەزایەتییان پیشاندا.
پارێزەری نوسینگەی یاسای ئەل قەرن، ئەوەی دەستنیشانکرد کۆمیسۆنی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا لە بابەتی عەبدوڵا ئۆجالاندا دادپەرەوەرانە ناجوڵێتەوە، سیاسەتمەداری میسری زەلمی زۆهدی و هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەوەتەیی کوردستان زەینەب موراد سەبارەت بەم بابەتە بۆ ئاژانسمان قسەیانکرد.
ڕامی زۆهدی ئاماژەی بەوەدا ئەوروپا لە ئاست دۆزی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵگری پێوانەی دوولایەنە و وتی: "لەبەر بەرژەوەندیی نەتەوەیی پەیوەندیدار، وڵاتانی ئەوروپا دامەزراوە نێونەتەوەیی و ئەوروپییەکان بۆخۆیان بەکاردەهێنن. هەروەها بۆ بەرژەوەندییە سیاسیەکانیانیش. ئەمەش نیشاندەری ئەوەیە سی پی تی بە هەڵوێستە ستانداردە دوولایانییەکانی وڵاتانی ئەوروپییەوە پەیوەستە. ئەمەش پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە. زۆر وڵاتی ئەوروپی خواستی چارەسەری پرسی کوردییان نیە، بۆیە بێدەنگییان هەڵبژاردووە."
هەر سەربارەت بە هەمان بابەت هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان زەینەب موراد باسی لەوەکرد مێژوو هەڵوێستی دژبەکوردانەی وڵاتانی ئەوروپی دەرخستووە، لە ئێستاشدا لە دژی پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوو ستانداردی بەکاردەهێنرێت و وتی: "بە تایبەت لە دانوستاندنەکان لەگەڵ تورکیادا ئەمە بەڕوونی دەردەکەوێ. بابەتی پەنابەران بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکاردەهێنێت و سیاسەتییان پێوەدەکات. تورکیا لە دژی یەکێتی ئەوروپا کارتی پەنابەران بەکاردەهێنێت. مامەڵەی پێوەدەکات، بۆیە وڵاتانی ئەوروپا چاوپۆشی لە هەموو پێشێلکارییەکانی تورکیا دەپۆشن."