ئیشکگریی ئازادی لە ستراسبۆرگ لە هەفتەی ٦١١ـەهەمین دایە

ئیشکگریی ئازادیی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ماوەی ١٢ ساڵە لە ستراسبۆرگ بەڕێوەدەچێت، لە هەفتەی ٦١١ ـەهەمیندا لەگەڵ گرووپێک لە شاری سالزگیتەرەوە درێژەی پێدەدرێت.

ڕۆژی ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢، بە پێشەنگایەتی دەستپێشخەری ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چالاکیی ئیشکگریی لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا دەستیپێکرد. لەو کاتەوە ئیشکگرییەکە بۆ کۆتایی هاتنی گۆشەگیریی توند سەر ڕێبەری گەلی کورد بەردەوامی هەیە.

هەر هەفتەیەک کۆمەڵێک لە وڵاتە جیاوازەکانی ئەوروپاوە بەشداری ئیشکگرییەکە دەبن.

لە هەفتەی ٦١١ــەهەمیندا گروپێک لە شاری سالزگیتەر لە ویلایەتی ساکسۆنی خواروو لە ئەڵمانیا چالاکییەکەیان لە ئەستۆ گرت. گروپە نوێیەکە پێکهاتووە لە عەلی بیناچی، مەدینە چۆبان ئۆغڵو، باران ئەسەن و نەڤزەت گۆکتاش.

مەدینە چۆبان ئۆغڵو، یەکێک لە ئەندامانی گروپەکە قسەی کرد و وتی: "ڕێبەرایەتیمان ٢٥ ساڵە لەلایەن دوژمنەوە گۆشەگیر کراوە. گرنگ نییە چی ڕوودەدات، دەبێت هەتا دەستەبەرکردنی ئازادی خاوەنداری لە ڕێبەرایەتیمان بکەین."

هەروەها عەلی بینیجی ڕایگەیاند ماوەی ١٢ ساڵە لە پێش چاوی دامودەزگاکانی ئەوروپا بانگەشەی ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن و وتی، دەبێت خاوەنداری ڕێبەراتیمان بکەین.

لە کۆتایی قسەکانیدا بینیجی سەرنجی بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی داهاتووی تورکیا ڕاکێشا و وتی: "گەلەکەمان دەبێت دەنگی خۆی بەکار بێنن و دەنگ بە دەم پارتی بدەن.