ئیسرائیل وەڵامی هێرشەکەی ئێران دەداتەوە

ئەفسەر هێرزی هالێڤی لەو بنکەیەی لە هێرشی ئێراندا کرایە ئامانج، ڕایگەیاند دەوڵەتی ئیسرائیل وەڵامی هێرشەکانی سەر خاکەکەی دەداتەوە.

ئەفسەری گشتی ئیسرائیل هێرزی هالێڤی لەو بنکەیەی لە هێرشی ئێراندا کرایە ئامانج، بەڵێنی وەڵامدانەوەی هێرشەکەی ئێرانی دووپاتکردەوە.

هالێڤی سەردانی بنکەی ناڤێتمی لە باشووری وڵاتەکە کرد، گوتی: "دەوڵەتی ئیسرائیل وەڵامی ئەو هێرشانە دەداتەوە کە لەڕێگەی موشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە ئەنجامدران".

وتەبێژی سوپا دانیال هاگاری لە هەمان بنکەدا گوتی: "بۆ پاراستنی دەوڵەتی ئیسرائیل هەرچی پێویست بێت دەیکەین و لە شوێن و کاتی گونجاودا ئەنجامی دەدەین".

چاوەڕوان دەکرێت کابینەی جەنگیی ئیسرائیل دووبارە کۆببێتەوە.