ژمارەی قوربانیان بوومەلەرزەکەی هایتی گەیشتە ٢١٨٩ کەس

ژمارەیە قوربانیانی بوومەلەرزەکەی هایتی رۆژ بە رۆژ زیاتر دەبێت. دوای بوومەلەرزەکە زریان دەستیپێکرد. لە ئێستادا پێویستی ٦٠٠ هەزار کەس بە هاوکاری هەیە.

دوای بوومەلەرزەکە کە چەند رۆژ لەمەوبەر بە گوڕی ٧.٢ روویدا، زریانێک لە هایتی دەستیپێکرد. بەهۆی زریانەکە تیمەکانی فریاکەوتن ناتوانن کاری خۆیان بە باشی جێبەجێ بکەن.

بەرپرسان دەڵێن، ژمارەی قوربانیان گەیشتوەتە ٢١٨٩ کەس. ٩٩٠٠ کەسیش بریندار بوون، بەڵام باسی ئەوە دەکرێت ٦٠٠ هەزار کەس زیانیان بەرکەوتووە و پێویستیان بە هاوکاری بەپەلە هەیە.

جێری چاندلەر بەڕێوەبەری ناوەندی ئۆپەراسیۆنی خێرای نێودەوڵەتی وتی، "پێویستی ٦٠٠ هەزار کەس بە کۆمەک و هاوکاری هەیە. بۆیە پێویستە دەرفەتیان بۆبرەخسێنرێت. لە باشوری پایتەخت کێشەیەکی گەورەی چوونە دەرەوە لە وڵات هەیە."

دوو مانگیشە لە گەڕەکی مارتیسانتی پایتەختی دوو لایەنی چەتە لەدژی یەکتری دەستیان بە شەڕ کردووە و مەترسی لەسەر هاوڵاتیان دروست کردووە.

ف.ق