زیلینسكی: دانۆستانەكان لەگەڵ روسیا ئەرێنییە

سەرۆكی ئۆکراینا دەڵێت: "دەبێت پێش هەڵگرتنی گەمارۆكانی سەر روسیا شەڕ لە ئۆکراینا راوەستێت".

ڤۆلودیمیر زیلینسكی سەرۆك كۆماری ئۆکراینا رایدەگەیەنێت، نیشانەكانی دانۆستانی ئاشتی لەگەڵ روسیا ئەرێنییە، بەڵام لەهەمانكاتدا روسەكانیان هێرشە مۆشەكییەكانیان رانەوەستاندووە.

زیلینسكی شەوی سێ شەممە، ٢٩ی ئادار لەبارەی کەمکردنەوەی هێرشە سەربازییەکانی ڕووسیا لە هەندێک هەرێمی ئۆکراینا رایگەیاند؛ هەوڵەکانیان بۆ پاراستنی وڵاتەكەی كەم نابێتەوە.

سەرۆك كۆماری ئۆکراینا راشیگەیاند؛ ئۆکراینا هیچ هۆكارێك بۆ سەلماندنی قسەكانی هەندێک لە نوێنەرانی روسیا نابینێت.

زیلینسكی ووتیشی؛ هەندێک پەیامی ئەرێنیی لە دانۆستانەكان بەدەستمان دەگات، بەڵام ئەم پەیامانە لەهێرش و گولـلەبارانكردنی روسیای كەم نەكردۆتەوە.

زیلینسكی لەسەر دانۆستانەكانی ئاشتی لەگەڵ روسیاشدا دەڵێت: "ئۆکراینا تەنیا دەتوانێت بە ئەنجامە هەستپێكراوەكانی دانۆستانەكان باوەڕی هەبێت".

روسیا رۆژی رابردوو كاتژمێرێك پێش دانۆستانەكان لە توركیا، پەیمانی ئەوەی دابوو، كە هێرشە سەربازیەكانی لە دەوروبەری پایتەختی ئۆکراینا و باكوری ئەو وڵاتە كەم بكاتەوە.

زیلینسكی ئەوەشی ووتووە؛ سەرەڕای پەیمانی روسیا بۆ كەمكردنەوەی هێرشە سەربازیەكانی، بەڵام هێرشەكان كەم نەبوونەتەوە و بارودۆخی ئاسایی نەبووەتەوە.

 ئەرتەشی روسیا هەنووكە هێز و توانای زۆری بۆ هێرش لە دژی وڵاتەکەمان لە بەردەستدایە، بۆیە ئێمە تواناکانمان بۆ بەرگریکردن كەم ناكەینەوە.

ژ.ت