ئازادیخوازانی جیهان داوای ڕاگرتنی هێرشهكانی سهر عەفرین دەکەن
لەسەرتاسەری جیهانەوە، چەندین ئازادیخوازی بیانی بە پەیامی ڤیدیۆیی پشتیوانی لە عەفرین دەکەن و دژی شهڕ دەوەستنەوە.
لەسەرتاسەری جیهانەوە، چەندین ئازادیخوازی بیانی بە پەیامی ڤیدیۆیی پشتیوانی لە عەفرین دەکەن و دژی شهڕ دەوەستنەوە.
ڕۆژ دوای ڕۆژ لەشکرکێشی و هێرشی ناڕەوای ڕژێمی تورکیا بۆ سەر عەفرین کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە و زیاتر دەبێتە ڕۆژەڤی جیهانی. لەو چوارچێوەیەدا، لەسەرتاسەری جیهانەوە چەندین كهسی ئازادیخواز و ئاشتیخواز لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا هەڵمەتی پشتیوانی لە عەفرینیان دەستپێکردوە و دژی شەڕ و لەشکرکێشییەکەی تورکیا و چەتەکانی بۆ سەر عەفرین دەوەستنەوە.
بەشدارانی هەڵمەتەکە، بە زمانی ئینگلیزی داوای ڕاگرتنی شەڕی عەفرین دەکەن و لە کۆتایی پهیامهكهشیاندا دروشمی «بژی عەغرین» دەڵێنەوە.
هـ.هـ