ئامریکا: ئۆپۆزیسیۆنی ڕژێمی سووریا، ناتوانن گۆڕانکاری بکەن

دەزگای زانیاری نەتەوەیی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئامریکا، دوای ٧ساڵ لە شەڕی سووریا، ڕایگەیاند کە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، هێزی لەسەر کار لادانی ئەسەد-ی نییە

دانیل جۆتاس، بەرپرسی دەزگای زانیاری نەتەوەیی ئامریکا، ڕایگەیاند کە نەیارانی ڕژێمی سووریا بە ئۆپۆزیسیۆن-یشەوە ئەو هێزەیان نییە کە توانای لادانی ئەسەد-ی هەبێت.

جۆتاس، وتی: هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن لە بابەتی چەکداریدا زۆر وەدواکەوتوون و بەو جۆرەش ناتوانن گۆڕانکاری درووست بکەن. جۆتاس، ڕاپۆرتێکی بۆ کۆنگرێسی وڵاتەکەی ئامادە کردووە و تێیدا هاتووە کە ''چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ڕژێمی سووریا، ڕەنگە بتوانن هەتا ساڵێکی دیکە شەڕ بکەن، بەڵام ئەوە بۆ گۆڕینی دەسەڵات بەس نییە''.

هەروەها، لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژه بە دەستێوەردانەکانی ئێران کراوە و هاتووە؛ ''ئێران لە سووریا لە هەوڵی درووستکردنی بنکەی سەربازی هەمیشەییە و لە سووریا تۆڕێک بۆ ڕاکێشانی چەکدارانی شێعەی بیانی دامەزراوە.