ئامریکا ڕووسیا وسووریا بەوە تۆمەتباردەکات کە ئاسەواری هێرشی کیمیایی بۆسەر دوما دەسڕنەوە

هەدەر نۆرت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوی ئەمریکا، وەڵاتانی ڕووسیا وسووریا بەوە تۆمەتبار کرد کە خەریکی پاککردنەوەی ئاسەواری هێرشی کیمیایی سوپای سووریان بۆ سەر دوما.

 

بە پێی هەوڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز ، نۆرت ئاشکرای کردووە کە ئێمە زانیاری تەواومان هەیە کە کاربەدەستانی ڕووسیا بە هاوکاری حکومەتی سوریا ڕێگە بە چاودێران و لێکوڵەرەکان نادەن کە دەربازی دوما ببن .

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەستنیشانی کرد کە ئێمە لەسەر ئەو باوەڕەین کە کاربەدەستان ڕووسی بەهاوکاری حکومەتی سووریا بەنیازی لەناو بردنی ئاسەوارەکانی هێرشی کیمیایی سەر دوما-ی غوتەی ڕۆژهەڵاتن.

لێکۆڵەرەکانی ناوەندی پێشگرتن لە چەکی کیمیایی سەردانی سووریایان کردووە تا دەربارەی هێرشی کیمیایی بۆ سەر دوما لێکۆڵینەوە بکەن. وەڵاتە ڕۆژئاواییەکان حکومەتی بەشار ئەسەد وەک تاوانبار دەزانن کە هێرشی کیمیایی بۆسەر دوما ئەنجامداوە.

دوێنێ شاندێکی لە نەتەوە یەکگرتووەکان  بۆ پپشکنین و لێکۆڵینەوە دەربارەی هێرشی کیمیایی سەر دوما سەردانی ئەو شارەیان کرد کە بەرەو ڕووی  دەسڕێژی گوولە بونەوە.